” هەرێم خۆی ناتوانێت مووچە بدات، ڕێگەش بە بەغدا نادات مووچە دابەشبكات”

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئێمە پێمان وایە كە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بە پێدانی مووچە بە كارتی بانكی و لەڕێگەی بەغداوە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ هەرێم نەك بچوككردنەوەی قەوارەی هەرێم، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە هەریم نایەتە ژێرباری جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگاوە، لەكاتێكدا نە بۆخۆی مووچەی پێدابیندەكریت و نەدەشهێڵێت بەغدا مووچە دابەشبكات.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوو ڕۆژ لەدوای دەرچوونی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕیكەی كارتی بانكییەوە، ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق هاتە پەرلەمان و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا، بەڵام ئەوە زیاد لە 20 ڕۆژە بڕیارەكانی دادگا دەرچووە بەڵام تا ئەم ساتە حكومەتی هەرێم یەك هەنگاوی نەناوە بە ئاراستەی جێبەجێكردنی بڕیارەكە بەڵكوو گرفتیشی بۆ دروستدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پێمان وایە بریارەكەی دادگای فیدراڵی بەدابینكردنی مووچە لەڕێی كارتی بانكییەوە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ حكومەتی هەرێم و فەرمانبەرەكانی، چونكە دەیان ساڵە داوای ئەوەدەكەن كە دەبێت بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات، كە ئیستا بەغدا ئامادەیی دەربڕیوە بە دابینكردنی مووچە بۆچی رێگری لیدەكەن، بۆ پێیان وایە ئەمە بچووكردنەوەی قەوارەی هەریمە؟ ئیمە لەمە تێناگەین.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم دۆخێكی هێناوەتە ئاراوە كە بۆخۆی هاوار دەكات و دەڵێت توانامان نییە مووچەی فەرمانبەرانی هەریم دابین بكەن، بەڵام ڕیگەش نادات بەغدا مووچەی فەرمانبەران دابینبكات، ئەمە گرفتە گەورەیەكە لەو لەم نێوەندەدا فەرمانبەرانی هەرێم بەجۆرێك لە جۆرەكان لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق بە بارمتە گیراون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









