شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێم و ناوچەکە دەگرێتەوە

0
724

SNN           

شارەزایانی کەشناسی پێشبینی دەکەن دوو شەپۆلی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە و هۆشداریش دەدەن لەوەی کە ئەگەری دروستبوونی لافاو لەئارادایە و دووەم شەپۆل بە مەترسیدار ناودەبەن.

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: “دوو شەپۆلی بارانبارین بە دوو قۆناغی جیاواز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە حاجی ئۆمەران بەفردەبارێت و لەناوچەکانی باشووری کەرکووک و گەرمیانیش ئەگەری دروستبوونی هەوری سوپرسێڵ هەیه.”

ئاماژەشی بەوە داوە: “لە رۆژی هەینییەوە 15/3/2024، لەکاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە بۆ کاتی ئێوارە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو بارانبارین لەناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات و شەپۆلێکی تاوەبارانی بەهاری و هەورەبرووسکە ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لەکاتەکانی ئێوارە بۆ درەنگانی شەو کاریگەریی لە رۆژی شەممە فراوانتر دەبێت و سەرجەم ناوچەکانی باکووری خورهەڵاتی هەولێر، ڕاپەڕین، سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە، بەهۆی هاتنی بڕێکی زۆری شێ ڕێژەیی لەدەریای سوورەوە کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە پلەیەک کاریگەریی لەسەر سنووری پارێزگای کەرکووک،گەرمیان، سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین دەبێت.”

ئەوەشی خستووەتە روو: “کاریگەریی شەپۆلی یەکەم بە پچڕپچڕی تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە دەبێت و شەپۆلی دووەمیش لە رۆژی دووشەممەوە دەستپێدەکات و زۆر بەهێز و مەترسیدارە و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.”

لای خۆیەوە سادق عەتیە شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی هەن، دۆخێكی كەشوهەوای دەگمەن لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو سەر هەڵدەدات، كە پێویست بەوە دەكات خەڵكەكە بەهۆی بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە و باوە ئاگاداری خۆیان بن.

باسی لەوەشکردووە، ئەو دۆخە لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەست پێ دەكات، سێشەممە دەگاتە بەهێزترین و ئێوارە و شەوی چوارشەممە كۆتایی دێت، بۆیە پێویستە خەڵك ئاگاداربن، بەهۆی بوونی ئەگەری دروستبوونی لافاو و كۆبوونەوەی ئاو لەو ماوەیەدا.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، کە ئەو ناوچانەی ئەگەری كاریگەربوونیان بەو كەشوهەوایە هەیە، بریتین لە شارەكانی هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق بە پلەی یەکەم هەروەها ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵاتەکەش دەگرێتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this