سبه‌ى له‌ سلێمانى ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى ره‌مه‌زان

0
795

SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە پارێزگای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، لە سبەیه‌وە دەستدەكەن بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان، ده‌شڵێت: “بۆ مانگی رمەزان چوار ماددەی نوێ جگه‌ له‌ مادده‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان دابەشدەكرێن”.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ى كانونى دووه‌م بە SNNی راگەیاند، “لە سبەیه‌وه‌ دەستدەكەین بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان لەگەڵیشدا ئەو چوار ماددە نوێیه‌ى كە بڕیاردراوە لە مانگی رەمەزاندا لەگەڵ بەشەخۆراكی مانگانە بدرێتە هاووڵاتیيان دابه‌شده‌كرێن”.

له‌باره‌ى مادده‌ خۆراكیه‌ نوێیه‌كانه‌وه‌، كامەران فەتاح وتى: “ئه‌و ماددانه‌ بریتین له‌ ئاردی سفر، نیشاستە، مەعكەرۆنی و شەعریە. هاوكات بۆ هەر نەفەرێك لە خێزانێكدا بڕی یەك كیلۆ ئاردی سفر و بۆ هەرخێزانیش نیوكیلۆ شه‌عریه‌ و نیوكیلۆ مەعكەرۆنی و یەك كیلۆ نیشاستەش دابەشدەكرێت”.

به‌ وته‌ى كامەران فەتاح، “لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەكۆی گشتی 538 هەزار 88 خێزان كە ژمارەی ئەندامەكانیان دەگاتە دوو ملیۆن و 174 هەزار و 129 كەس مانگانە لەڕێگەی سێ‌ هەزار و 246 بریكار لەناوشارودەرەوەی شار بەشەخۆراك وەردەگرن”.

له‌ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئه‌و مادده‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ چین كه‌ دابه‌شى ده‌كه‌ن؟ بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ماددەكانی زەیت و برنج و شەكر و دۆشاو و پاقلەمەنییەكان لە كۆگانماندا بەتەواوی ئاماددەن و لە سبەینێوە دابەشدەكرێن بەسەر بریكارەكانی خۆراك لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی”.

بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “بۆدابەشكردنی هەر بەشەخۆراكێكی مانگانە بەسەر ئەو خێزانانەی كە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری خۆراك وەردەگرن مانگانە پێویستیمان بە بڕی شەش هەزار و 200 تۆن برنج و بڕی دوو هەزار و 200 تۆن شەكر و هەزار تۆن دۆشاوی تەماتە و هەزار و 600 تۆن پاقلەمەنییەكان هه‌یه‌. دابەشكردنی ئەم خۆراكانە هۆكارێكی گرنگ بوون بۆ ئەوەی نرخی ئەو ماددە خۆراكییانە لە بازاڕەكاندا زیاتر بەرز نەبێتەوە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this