سهرۆكى یهكێتى: لەمەودوا خۆم سەرپەرشتیی كارەكانی كۆمەڵەی خوێندكاران دەكەم

سهردانى بافڵ جهلال تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتى بۆ كۆمهڵهى خوێندكارانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئهمڕۆ یهكشهممه 17ى ئازار، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەسپێک و ستراتیژی نوێی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی راگەیاند.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێورەسمێكدا كە سەركەوت زەكی، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستن ئامادەیبوو، پێکهاتەی نوێی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی ئاشکراکرد و رایگەیاند، “پێشتر بەڵێنمان بە خوێندكاران، گەنجان و لاوانی كوردستان دابوو لەگەڵیان دەمێنمەوە و پاڵپشت و هاوكاریان دەبم، لەو چوارچێوەیەشدا لەمەودوا خۆم سەرپەرشتیی كارەكانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان دەكەم”.
وتیشی: “باوەڕی تەواوم بە وزەی نوێ و بیری داهێنەرانەی خوێندكاران و گەنجانمان هەیە، بۆیە دڵنیام پێكەوە دەتوانین كاری گەورەتر بكەین و داهاتوویەكی پرشنگدار بونیادبنێین، داهاتوویەك كە تەنیا خوێنگەرمی و دڵسۆزیی ئەوان زامنی دەكات”.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیکردەوە، لەماوەی رابردوودا لەسەر داوا و پێشنیاری خوێندكاران و لەپێناو بونیادنانەوەی بەشێوازێكی نوێ و سەردەمییانە، كارەكانی كۆمەڵەی خوێندكارانمان راگرت، ئەمڕۆش بە تێگەیشتن لە دۆخی هەرێمی كوردستان و پێویستییەكانی گەنجان و لاوان، كارەكانی كۆمەڵەكە دەستپێدەكاتەوە و دەبێتە سەكۆیەكی گرنگ و كاریگەر بۆ بەرگریگردن لە مافەكانی خوێندكاران و بەدیهێنانی خواستەكانیان.
سەرۆك بافڵ وتیشی: “كۆمەڵەی خوێندكاران بە رەهایی نوێگەر و سەردەمییانە دەبێت، دوور لە هەموو بەرژەوەندییەك و بەبێ گوێدانە ئینتیمای حزبی و سیاسی درێژە بە كارەكانی دەدات و لەخزمەت كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەبێت، جگەلەوەی بەبیری نوێ و هەنگاوی كردەییەوە هەنگاو بەرەو بەجیهانیبوون دەنێت لەبوارە جیاوازەكاندا”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









