
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازى رایده‌گه‌یه‌نێت، دڵنیایی ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران كه هیچ مووچه‌یه‌كى مووچه‌خۆران له به‌غدا نافه‌وتێت، ده‌شڵێت: “له‌وانه‌یه دوابكه‌وێت به‌ڵام نافه‌وتێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ى ئازار، دادگاى فیدراڵى عێراق دانیشتنێكى تایبه‌تى له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى تایبه‌تبه بابه‌تى وه‌ستانى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌خۆران ئه‌نجامدا. له دادگاییه‌كه‌دا بڕیاریدا به ره‌تكردنه‌وه‌ى سكاڵاكه، به‌و پێیه‌ى له‌دواى جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى به نیشتیمانیكردنى دابه‌شكردنى مووچه پله به‌رزكردنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، دڵشاد میرانى، نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازى كه به‌شدار كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى دادگاى فیدراڵى بووه رایگه‌یاند، “بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى به واتاى ئه‌وه‌دێت كه له‌دواى پرۆسه‌ى به‌نیشتیمانیكردنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم راسته‌وخۆ پله به‌رزكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، هۆكارى ره‌تكردنه‌وه‌ى سكاڵاكه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بابه‌ته له تایبه‌تمه‌ندى دادگاى فیدراڵیدا نییه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و نوێنه‌ره‌ى مامۆستایانى ناڕازى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌ڵێنی پێداون كه گه‌ره‌نتى پێدانى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بكات، له‌به‌ر ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هیچ مووچه‌یه‌كى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌لاى به‌غدا نافه‌وتێت، له‌وانه‌یه دوابكه‌وێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نافه‌وتێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









