ورده‌كارى ئه‌و ناوه‌ندى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌ى توركیا به‌نیازه‌ له‌گه‌ڵ عێراق دایبمه‌زرێنێت

0
501
دیمه‌نى شاندى توركیا له‌ به‌غدا | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا

SNN
توركیا پێشنیارى كردووه‌ ناوه‌ندێكى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق دابمه‌زرێنێت به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چالاكیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان، وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ش  ئاشكرایده‌كات، “له‌ كۆتا كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌ به‌غدا، به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق بۆ یه‌كه‌مجار پارتى كرێكارانى كوردستانیان به‌ گروپێكى تیرۆریستى ناوبردووه‌”.

هه‌فته‌ى رابردوو، شاندێكى باڵاى حكومه‌تى توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تى هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و به‌ به‌شدارى یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریی توركیا و ئیبراهیم كه‌ڵن، سه‌رۆكى ئاژانسى هه‌واڵگرى توركیا (میت)، له‌سه‌ر بانگهێشتنى فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌ردانى به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق له‌نێویشیاندا قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى ئازار، یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریی توركیا له‌میانى سه‌ردانێكیدا بۆ پارێزگاى كاهره‌مانماره‌ش، ورده‌كارى نوێى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌ به‌غدا ئاشكرا كرد و وتى: “گه‌شبینین به‌ وه‌ڵامى به‌غدا له‌باره‌ى هاریكارییه‌كانى نێوانمان”، ئاشكراى كرد، “له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى نێوانياندا به‌رپرسانى به‌غدا بۆ یه‌كه‌مجار پارتى كرێكارانى كوردستانیان به‌ تیرۆریست ناوبردووه‌”.

به‌ وته‌ى وه‌زیرى به‌رگریی توركیا، “له‌دواى ئه‌م هه‌نگاوه‌ چاویان له‌وه‌یه‌ كه‌ كارى هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ن و ناوه‌ندێكى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش بكه‌نه‌وه‌”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا له‌به‌رده‌م میدیاى وڵاته‌كه‌ى، وه‌زیرى به‌رگریی توركیا باسى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شى كرد كه‌ شاندى عێراق و توركیا له‌ مانگى كانونى یه‌كه‌مى 2023 له‌ ئه‌نكه‌ره‌ ئه‌نجامیاندا و وتى: “زۆرینه‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى به‌غدا باسكرابوون، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ زۆر جه‌ختیان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌”.

پێشتر له‌و باره‌یه‌وه‌، جه‌نه‌رال زه‌كى ئاكتورك، راوێژكارى وه‌زیرى به‌رگریی توركیا بۆ كاروبارى میدیا و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “عێراق و توركیا ئاماده‌ن بۆ واژوو كردنى ستراتیژێكى نوێ، ئه‌م ستراتیژه‌ نوێیه‌ ئامانجیه‌تى ناوه‌ندێكى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات دابمه‌زرێنن. ناوه‌نده‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانى ئه‌نكه‌ره‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر”.

 

دیمه‌نى كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى شاندى توركیا و عێراق له‌ به‌غدا

 

 

قسه‌كانى یه‌شار گوله‌ر له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ئه‌و وه‌زیره‌ رایگه‌یاندبوو، “پێش كۆتایی مانگى ره‌مه‌زان ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى زه‌مینى له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن و هاوینى ئه‌مساڵ پارتى كرێكارانى كوردستان له‌نێو خاكى عێراقدا ناهێڵن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this