“حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌كارى كردووه یه‌كشه‌ممه لیستى مووچه‌ى مانگى شوبات رابگه‌یه‌نێت”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ ئەوەی لە رۆژی یەكشەممە 24ى ئازار، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات رابگەیەنێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیكه‌وتوون، “دوای زۆربوونی فشارەكان لەسەر وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات، وەزارەتی دارایی داوای لە مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كردووه كە رەزامەندی بدات لەسەر خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەی لەبەردەستیاندایە، بۆیە رەزامەندی سەرەتایی دراوە كە لە رۆژی یەكشەممەى هه‌فته‌ى داهاتوو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات بڵاوبكرێتەوە”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، “ئەو لیستەی رۆژی یەكشممە بڵاوده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌رى هه‌یه هاوشێوه‌ى ئه‌و لیسته نه‌بێت كه مانگى رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، بەڵكو ئه‌گه‌رى هه‌یه بە گوێرەی ئەو لیستە بێت كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقه‌وه مووچەكانیان رەوانەكراوە”.
له‌باره‌ى كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌وه، كه چه‌ند كاتى پێویسته؟ به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی دەڵێت: پارەی پێویست لەبەردەستنییە بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران، بۆیە دابەشكردنی مووچە له‌پاش راگه‌یاندنى لیستى مووچه بە سستی بەڕێوەدەچیت، ئەوەش لە پێناو ئەوەی بتوانین بە پارەی داهاتی ناوخۆ تەواوكاری مووچەی فەرمانبەران بكەین. هاوكات، چاوه‌ڕێشین وەزارەتی دارایی عێراقیش بڕە پارەی دیكە رەوانەی هەرێم بكات له‌و ماوه‌یه‌دا”.
حكومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق به سێ گوژمه‌ى جیاواز له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا بڕى 598 ملیار دینارى خستووه‌ته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌نديى عێراق.
هه‌رچه‌نده ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: “ئه‌و پاره‌یه كه‌مه بۆ مووچه”، به‌ڵام ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق ده‌ڵێت: “پاره نێردراوه‌كه به‌پێى ئه‌و لیسته‌یه كه هه‌رێم ره‌وانه‌ى به‌غداى كردووه و هه‌ركات لیستى نوێیان بۆ بنێرن كه زانیارى مووچه‌خۆرانى سه‌ربازیى تێدابێت پاره بۆ مووچه‌ى ئه‌وانیش ده‌نێرن”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









