“بارانبارین 43 سانتیمه‌تر ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكانى به‌رزكردووه‌ته‌وه”

به‌نداوى دوكان له پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: MhamadKorra
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی كە رووی لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كردووە ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان 43 سانتیمه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “هێشتا ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى ئاوى ساڵى پار له هه‌مان كاتدا”.
ماوه‌ى دوو رۆژه شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌خوڕ هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كان، له سنوورى قه‌زاى دوكان 33 ملم بارانباریوه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى، تا چه‌ند بارانبارین كاریگه‌ریی كردووه‌ته‌سه‌ر ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان؟ كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى ئازار، به SNNی راگەیاند، “بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو 43 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوى دوكان به‌رزبووه‌ته‌وه”.
وتیشى: “لە ئێستادا كۆی گشتی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی دوكان بریتیە لە نزیكی سێ ملیار مەتر سێجا ئاو، لەكاتێكدا توانای گلدانەوەی بەنداوەكە بریتیە لە حەوت ملیار مەتر سێجا. لە ئێستادا 39%ی بەنداوەكە ئاوی تێدایە، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به ساڵى رابردوو له هه‌مانكاتدا ئه‌وا، ساڵى رابردوو بڕی مەترێك و 40 سانتیمەر ئاو زیاتر گلداوەتەوە لە بەنداوه‌كه‌دا”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ساڵى رابردوو به‌گشتى به‌نداوه‌كه، رێژه‌ى گلدانه‌وه‌ى ئاو تێیدا چه‌ند بووه؟ كۆچەر جه‌مال ئاشكراى كرد، “ساڵی رابردوو لە وەزری كۆكردنەوەی ئاودا 43%ی بەنداوەكە پڕبوو لە ئاو، بۆ ئەمساڵ تەنیا لە4%ی ماوە بگات بە ئاستی ساڵی رابردوو، بەڵام پێشبینی دەكەین بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینانەی كە ماون لەمساڵدا ببارن، ئاستی گلدراوەی ئاو لە بەنداوی دوكان ساڵی رابردوو تێپەڕێنێت”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









