“گەر پارتی بەشداری نهكات، ئهگهرى ههیه رێگە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆک نەدات”

لۆگۆی پارتی دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئهندامێكى خانهى راپهڕاندنى بزووتنهوهى گۆڕان كه بهشدار كۆبوونهوهى پارتى دیموكراتى كوردستان و حزبهكهى بووه له رۆژى 19ى ئازار، رایدهگهیهنێت، گەر پارتی بەشداری نهكات، ئهگهرى ههیه رێگە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆک نەدات.
رۆژی 18ى ئازار، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری نەکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە، “نایانەوێت بەشداربن لە پرۆسەیەکدا کە نایاسایی، نادەستوری و لە سایەی سیستمێکی سەپێنراودا بێت”، دوو رۆژ دواتریش مەسعود بارزانی، سهرۆكى حزبهكه لەگەڵ ئەلینا ڕۆمەنسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبوویەوە و رەتیکردووەتەوە بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردبێت، بەڵام جەختیکردووەتەوە، ” لەگەڵ هەڵبژاردنێکی پاک و دوور لە دەستوەردانی دەرەکییە”.
لهبارهى ههڵوێستى پارتى دیموكراتى كوردستان، سەفین مەلا قەرە، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی وەفدی حزبەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، ئهمڕۆ پێنجشهممه 21ى ئازار، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووه،”وەفدی پارتی باسی رێگری کردنیان لە هەڵبژاردن لەگەڵ ئێمە نەکرد، بەڵام گەر بەشداری نەکەن، پێموایە ناهێڵن هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆک ئەنجام بدرێت.”
سەبارەت بەوەی لە حاڵەتی رێگریکردن دا لە هەڵبژاردن تا چەند ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە هەیە؟، سەفین مەلا قەرە وتویهتى: “پێناچێت هەڵبژاردن لە سلێمانی و هەڵەبجەش بەڕێوەبچێت گەر لە هەولێر و دهۆک نەکرێت، بەڵام گەر پارتی رێگری بکات عێراق و دادگا هەڵوێست وەردەگرن”.
سهفین مهلا قهره، پێیوانیە، “پارتی بچێتە ژێر باری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە، ئهگەر هەڵبژاردنیش ئەنجام نەدرێت کاریگەری خراپی دەبێت و دام و دەزگاکانی هەرێم دەکەونە بۆشایی دەستورییەوە”.
سەفین مەلا قەرە، کە بەشداری کۆبوونەوەی نێوان پارتی و گۆڕانی کردووه لهبارهى ئهوهى شاندى پارتى له كۆبوونهوهكهدا چیان وتووه؟ ئاماژهى بهوهشكردووه، “پارتی هیچ داواکارییەکیان نەبوو، روونکردنەوەیان داوه لەسەر هۆکاری بەشداری نەکردنیان لە هەڵبژاردن، وتویانه: ئێمە هەڵبژاردنی پاک و بێگەردمان دەوێت و گومانمان هەیە لەوەی هەڵبژاردنە پاک بێت.”
به وتهى ئهندامێكى خانهى راپهڕاندنى گۆڕان “پارتی وەڵامی ئهوانیان نەویستووه، تەنیا بۆ پێدانی روونکردنەوە سەردانی حزب و لایەنەکانیان کردووه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









