عێراق دەتوانێت ئەو پارەیەی بۆ مووچەی هەرێمی کوردستانی ناردووە بلۆکی بکات؟

مووچە
SNN-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رەتیدەکاتەوە ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە بتوانێت بلۆکی بکات و دەشڵێت:” درەنگ دابەشکردنی مووچە کێشە بۆ ئامادەکردنی راپۆرتە داراییەکانی مووچەی مانگی ئازار دروست دەکات”.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند، ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە ناتوانێت وەریبگرێتەوە یاخود بلۆکی بکات، چونکە ئەوە پارەی مووچەیە و مافی خەڵکی کوردستانە، مەسەلەی درەنگ دابەشکردنی ئەو مافە نادات بە بەغدا بۆئەوەی بیکشێنێتەوە یاخود بلۆکی بکات، بەڵام درەنگ دابەشکردنی کاریگەری دەبێت لەسەرئامادەکردنی راپۆرتە داراییەکان بۆ مووچەی مانگی ئازار”.
وتیشی:”هەرچەندە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی سێ تەنها لە رێگەی کارتی بانکییەوە مووچە دەدەن، بەڵام راپۆرتە داراییەکان گرنگە کە بەهەرشێوەیەک بێت ئامادەبکرێت، رەنگە دواکەوتنەکە تەنها کاریگەری لەسەر ئەو راپۆرتانە هەبێت ، ئەگەر نا حکومەتی عێراق ناتوانێت بلۆکی ئەو پارەیە بکات یاخود بیکشێنێتەوە”.
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە نۆ رۆژە وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 600 ملیار دیناری ناردووە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 48 رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەدا هێشتا حکومەتی هەرێم ئامادەنییە ئەو پارەیە دابەشبکات و دەڵێت، کورتهێنانی هەیە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









