کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئازاری2024،ئاسمان هەورى تەواو دەبێت ,لەناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت , لەکاتەکانی ئێوارە بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری گۆرینی بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە هەیە لە شارەکانی هەولێر و دهوک و دەوروبەری.
هەروەها سبەی هەینی 22- 03- 2024، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەرەبەیان دابارین بەشێوەی نمەباران دەستپێدەکات سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکاندا و بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت ، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ شێوەی دابارینەکە بۆ تاوە باران بروسکە دەگۆڕێت بەجۆرێک هەندی کات بۆماوەیەکی کەم پێشبینی لێزمە بارانیش دەکرێت، لەسەنتەری شاری هەولێر و دەوربەری وە هەروەها لەناوچەکانی گەرمیاندا و پلەکانی گەرماش (3- 4 )پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13
سلێمانی : 11
دهۆک : 10
زاخۆ : 11
هەڵەبجە : 14
کەرکوک : 15
سۆران : 8
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 16
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









