بەرپرسێکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری: چیتر پێشنیارەکان سەبارەت بە ئیمۆجی ئاڵا قبووڵ ناکرێن

SNN
کەمپینێک لە پێناو زیادکردنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان لە پلاتفۆڕمە جیاجیاکانی ناو تۆڕی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان راگەیەندراوە، بەرپرسێکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، “ئەستەمە لە ئێستادا ئەو هەوڵە سەربگرێت و چیتر پێشنیارەکان سەبارەت بە ئیمۆجی ئاڵا قبووڵ ناکرێن”.
بروسک ئاوات، سەرۆکی تیمی پەرەپێدانی دیجیتاڵی لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “بابەتی ئیمۆجی ئاڵا لەدەستی دامەزراوەی یونیکۆددایە، کە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی بێ لایەنە. هەر لایەنێک خاوەنی کۆدی ISOی 1-3166 بێت، خودکارانە دەبێتە خاوەنی ئاڵا. کوردستان ئەو کۆدەی نییە تەنها دەوڵەتان و هەندێک وڵاتی خاوەن سەروەری تایبەت خاوەنی ئەو کۆدەن.
راشیگەیاندووە: کوردستان خاوەنی جۆرێکی تری کۆدە کە پێی دەوترێت 2-3166, کە کۆدی هەرێم و ویلایەتە و موقاتەعەکانە. دامەزراوەی یونیکۆد زۆر بەڕوونی نووسیویەتی کە ئەوانەی خاوەنی ئەو کۆدەن با هیچ پێشنیارێک بۆ ئاڵا پێشکەش نەکەن.
جەختیشی کردووەتەوە: یونیکۆد چیتر پێشنیارەکان سەبارەت بە ئاڵا قبووڵ ناکات. کەی کوردستان بووە دەوڵەت یاخود بەهەر هۆکارێک بووە خاوەنی کۆدی 1-3166 ئەوکات یونیکۆد بۆخۆی زیادی دەکات و هەر ئەو کاتیش مەهێڵن کەس موزایەدەتان بەسەردا بکات و بڵێ ئەوە من ئیمۆجیم بۆ بەدەست هێنان.
بروسک ئاوات ئەوەشی خستووەتەڕوو: “دامەزراوەی یونیکۆد زۆر بەڕوونی ئەمەیان بە من وت کاتێک کە ئەم بابەتەم لەگەڵ باسکردن. لەئێستادا هیچ شتێکی ئەوتۆ نییە بکرێت. تەنها ڕێگەیەک کە مابێت ئەوەیە کە بچین یەک یەک لە کۆمپانیاکانی وەکوو ئەپڵ و گووگڵ و سامسۆنگ بپاڕێینەوە کە لەسەر ئامێرەکانیان دا بنێن”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە پێناو زیادکردنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان لە پلاتفۆرم و تۆڕە کۆمەڵایەتیە جیاجیاکان داوای لە بەکارهێنەرانی کورد کردبوو لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا ئاڵای تاجیکستان بەکاربکێنن و لەبارەی هۆکارەکەشی روونی کردبووەوە:
یەکەم /بۆئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان نییە لە ئێستادا پێویستە ئاڵایەکی هاوشێوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بەکاربهێنرێت لە لایەن خەڵکەوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک مانگ داتا وەربگرین کە چەند کەس بەکاری
هێناوە!
دووەم/لەسەر ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان ڕێکەوتن کراوە چونکە زۆر لە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان دەچێت لە شێوەدا وەک تاقیکاریەکە!
سێیەم /ئەم کەمپینە کە بۆ مانگێکە بۆ ئەوەیە خواست و ئارەزووی خەڵک بزانرێت چونکە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان پشت دەبەستێت بە کە ئایا خەڵک ئارەزووی دەکات یان نا!
چوارەم / داتای ئەم مانگە بەکاردەهێنرێت لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار وەک بەڵگەیەک، یان بیانویەک!
پێنجەم / ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی کە بڵێین کە ” فەرموو نەتەوەیەک هەیە کە ئیمۆجی وڵاتێکی دیکە بەکاردەهێنرێت بەهۆی نەبوونی ئیمۆجی ئاڵای خۆی!
شەشەم /ئەم کەمپینە چاوی زۆر لەسەرە لە سەرەوە دڵنیا بن چاودێری دەکرێت! لە کۆتایدا دەزانن هەمووان
ئەمانە و چەندین خاڵکی دیکە قۆناغ بە قۆناغ ڕوونی دەکەمەوە! ئەگەر دەتەوێت ئیمۆجی ئاڵای کوردستان زیاد بکرێت تکایە هەموو سۆشیال میدیا پڕ بکەن لەئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان!
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









