
SNN
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممە بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش ئەگەری بارینی بەرفرێکی کەم لە ئارادایە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئهمڕۆ ههینی 22ی ئاداری 2024، بەهۆی کاریگەری بەردەوامى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەى لەسەر ناوچەکە هەیە تەواوى ئاسمانى هەرێم هەورى باراناوى دەبێت، سەرەتا لە رۆژئاواى هەرێم باران بە شێوەى نمە باران و بارانی مامناوەند دەست پێدەکات و پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانى تر.
باسی لهوهشكردووه: لە سنووری پارێزگای دهۆک رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لە کانەکانی دوای نیوەڕۆ لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بارانی مامناوەند دەبارێت و هەندێک کات باران بەشێوەی تاوە بارانی کورت خایەن دەبێت. پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری ئەو شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت. هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت.
له بارهی پلهكانی گهرماوه رایگەیاندووە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی یهك تــــا سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە كهشوههوای سبهینێ شەممە 23ی ئاداری 2024، ناجێگیرى کەش و هەوا لەسەر ناوچەکەمان بە رێژەیەکی کەمتر بەردەوامى دەبێت، ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مناوەند دەبارێت بە تایبەت سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان باران بارینی زیاتر دەبێت بەروارد بە ناوچەکانی تر، لە هەندێک کات و ناوچە پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانى کورت خایەن دەکرێت.
ئەوەشی خستووتەڕوو، پلەکانی گەرما بهراورد به تۆمار كراوهكانی ئهمڕۆ به دوو بۆ چوار پله بهرزدەبێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









