نوری مالیکی: بەم نزیکانە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەبن

نوری مالیکی
SNN
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەکرد، کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دڵنیای کردووەتەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناکشێتەوە، جەختیشی کردەوە کە دەبێت رێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بگیرێت و ئەوەشی خستەڕوو، کە بەم نزیکانە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەکرێن.
لە میانەی دیداریکیدا لەگەڵ کەناڵی سۆمەریە نوری مالیکی، رایگەیاند لە پەیوەندیەکدا لەگەڵ مەسعود بارزانی دڵنیایی پێداوە کە پارتی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم ناکشێتەوە، بەڵام چاوەڕێی لێکدانەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەن.
مالیکی وتوشیەتی، بارزانی پێی وتوە هەندێک بڕیار لەم دوایانەدا دەرچووە دەست بەسەر مافی کورد-دا دەگرن و جەختی لەوە کردوتەوە کە ناتوانرێت گەلی کورد پەراوێز بخرێت و رۆڵەکەی لە عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە.
لای خۆشیەوە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەوەی خستووەتەڕوو: نە حکومەت و نە هێزە سیاسییەکان بیر لە پەراوێزخستنی گەلی کورد و دەستبەسەرداگرتنی مافەکانیان ناکەنەوە و بارزانی دڵنیا کردووەتەوە، ئەو کێشانەی نێوان هەرێم و بەغدا بەم نزیکانە چارەسەر دەبێت.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆکی دەوڵەتی یاسا باسی لە دادگای فیدراڵی و بڕیارەکانی کرد وتی: “دادگای فیدراڵی هۆکاری ئاشتی و ئارامی پرۆسەی سیاسیە و دەبێت رێز لە بڕیارەکانی بگیرێت”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









