“حه‌لبوسى رۆڵى هه‌یه له تێكدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا”

محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دوم | فۆتۆ: نووسینگه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى
SNN
سیاسه‌تمه‌دارێكى سه‌ربه‌خۆى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، محه‌مه‌د حه‌لبوسى، ده‌یه‌وێت له‌دژى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و حكومه‌ته‌كه‌ى شیاع سودانى بوه‌ستێته‌وه، ده‌شڵێت: “رۆڵى هه‌یه له تێكدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا”.
موهه‌نه‌د راوى، سیاسه‌تمه‌دارى سه‌ربه‌خۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى ئازار، به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “محه‌مه‌د حه‌لبوسى پشتگیریی به‌رده‌وامى قوڵتركردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، به‌مه‌به‌ستى جوڵاندنى راى گشتى له‌دژى حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى و چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا موهه‌نه‌د راوى حه‌لبوسى تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ى “په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانى له‌م بابه‌ته‌دا به‌كارده‌هێنێت” و ده‌ڵێت: “حه‌لبوسى ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانیه‌وه ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت كه كورد و سووننه له عێراقدا گۆشه‌گیر كراون، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه خۆى به مه‌به‌ست رۆڵى هه‌یه له‌م بابه‌ته‌دا “.
به وته‌ى راوى، “حه‌لبوسى ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى خۆشكردنى ئاگرى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا سه‌قامگیرى حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى تێكبدات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ملیۆنان دۆلارى له میدیا و سوپاى ئه‌لیكترۆنیدا خه‌رج كردووه”.
رۆژى 14ى تشرینى دووه‌م، دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى له‌یس دلێمى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌تاوانى ساخته‌كردنى نووسراوى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، ئه‌ندامیه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له پۆسته‌كه‌ى دووریخسته‌وه.
له ئێستادا محه‌مه‌د حه‌لبوسى، وه‌ك سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دوم و یه‌كێك له جه‌مسه‌ره سه‌ره‌كیيه‌كانى سووننه له عێراقدا رۆڵى سیاسى خۆى ده‌بینێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









