“سەرۆكی حكومەت ئاگری لە هەناوی فەرمانبەران بەرداوە، بەڵام بە قافڵەیەكی 100 ئۆتۆمبێلییەوە ئاگری نەورۆز دەكاتەوە”

شیرین یونس
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات سەرۆكی حكومەت و دارودەستەكەی دۆخێكیان بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران هێناوەتە كایەوە كە بەدرێژایی تەمەنی حكومەتی هەرێم دۆخی هێندە خراپ نەبووە، دهشڵێت: “كەسێك بەناوی وتەبێژی حكومەتەوە خەریكی نانەوەی ئاگری دووبەركییە”.
شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی لە خولی پێنجەم بە SNNی راگەیاند، “جێگای شەرمە بۆ سەرۆكی حكومەت و بەناو وتەبێژەكەی روویانبێت بێنە سەركەناڵەكانی راگەیاندن و پاساو بۆ بەبارمەتەگرتنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بهێننەوە، چونكە سەرۆكی حكومەت و دارودەستە نزیكەكانی بەم مانگی رەمەزانە ئاگریان لە هەناوی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی كوردستان بەرداوە، بەڵام هەر ئەو سەرۆكی حكومەت بە قافڵەیەكی 100 ئۆتۆمبێلییەوە دەچێت ئاگری نەورۆز دەكاتەوە، لەكاتێكدا فەرمانبەران لە چاوەڕوانی مووچەكانیاندا و هاووڵاتی هەیە 250 دینار لە گیرفانیدا نییە، بەڵام سەرۆكی حكومەت بیباكە بەرامبەر بەم دۆخە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بەناو وتەبێژەكەی سەرۆكی حكومەت بە چ روویەكەوە باس لە خاك فرۆشی دەكات، بیریان چووەتەوە لە 31 ئاب خۆیان داهێنەری خاك فرۆشی و هێنانی سوپای دوژمن بوون بەسەر خاكی كوردستان، بیریان چوویەوە بۆ وەرگرتنی چەند پۆستێك لە حكومەتی عێراق چۆن سازشیان لەسەر دەیان دەستكەوتی گەورەی گەلی كورد كرد، تەنیا بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و چەند وەزیر و بریكارێكی وەزیر، ئێستاش هەر خۆیانن نیگەرانن لەو حكومەتەی كە قوربانی زۆریان بۆدا”.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، “ئەوەی ئێستا لەناو پارتی و دارودەستەكەی سەرۆكی حكومەت دەگوزەرێت ئەوەیە كە هەر لایەنێك بڕیار لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بدات، ئەوە لای پارتی هێڵی سورە و خیانەتی كردووە، بەڵام هاووڵاتیان خۆیان دەزانن كێ لە بەرژەوەندی ئەوان بڕیار دەدات و كێش لەدژیان دەوەستێتەوە، بۆیە ئەگەر بەڕاست نیگەرانن لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی ئەوە كەس دەستینەگرتوون با بفەرموون لە حكومەت بكشێنەوە و واز لەو پلە و پۆستانە بهێنن لە حكومەتی عێراقی هەیانە، بەڵام بەدڵنیاییەوە هەرگیز ئامادەنین واز لەو پلە و پۆستانە بهێنن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









