رێكخراوى سى پى تى هۆشدارى ده‌دات له ئاواره‌بوونى هاووڵاتیانى 39 گوندى هه‌رێم

بۆردومانكردنى گوندێكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه | فۆتۆ: Shaho Qandili
SNN
رێكخراوى سى پى تى ئه‌مریكى كه یه‌كێك له كاره‌كانى بریتیه له چاودێریكردنى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانى توركیا و ئێران له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان نوێترین راپۆرتى خۆى له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه نوێیه‌كه‌ى سوپاى توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌یدا، رێكخراوى سى پى تى شوێنى ئۆپراسیۆنه نوێیه‌كه‌ى توركیاى ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “ئۆپراسیۆنی ئەمجارەی سوپای تورکیا بۆ سەر زنجیرە چیای گارا دەبێت کە بە درێژایی 38.9 کیلۆمەتر هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ناوەندیی بەیەکەوەبەستنەوەی هەر چوار قەزای مێرگەسۆر و ئاکرێ و ئامێدی و زاخۆشە. گارا گرنگی ستراتیژی هەیە و شاڕێی جموجۆڵی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانە لە ناوچەکەدا”.
رێكخراوه‌كه له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌یدا باس له چالاكیه‌كانى سوپاى توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “لە کانونی یەکەمی 2017 تاوەکو نیسانی 2022، سوپای تورکیا توانیویەتی 86.2% سنووری نێوان عێراق- تورکیا کۆنتڕۆڵ بکات و 64 بارەگای سەربازیی بەدرێژایی سنوورەکە جێگیربکات”.
تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا هۆشداریدەدات لە ئاوارەبوون و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر گیانی گوندنشینان به‌هۆى ئۆپراسیۆنه نوێیه‌كه‌وه و له راپۆرته‌كه‌یاندا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، “190 خانەوادە لە 39 گوندی ئاوەدانی دەووروبەری چیای گارا لە قۆناغی جێنەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیادا مه‌ترسى گیانیان له‌سه‌ره”.
سى پى تى له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، “لە قۆناغی ئامادەکاریدا، تورکیا گوندەکانی دەووروبەری چیای گارای بۆردوومانکردووە و فشاریخستۆتە سەر گوندنشینان بۆ جێهێشتنی گوندەکانیان. لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا، چوار هاووڵاتی مەدەنی دانیشتووی گوندەکانی دەووروبەری چیای گارا شەهیدبوون و هاووڵاتییەکی تری مەدەنیش برینداربووە”.
به‌پێى ئاماره‌كانى رێكخراوه‌كه، ” لە ماوەی 70 رۆژی سەرەتای ساڵی 2023دا، تورکیا 141 بۆردوومانی لە پارێزگای دهۆکدا ئەنجامداوە کە لەو ژمارەیە 75 بۆردوومان بۆ سەر گوندەکانی دەووروبەری چیای گارا بووە”.
یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریی توركیا له سه‌ره‌تاى مانگى ئازاردا رایگه‌یاند، “پێش كۆتایی مانگى ره‌مه‌زان ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى زه‌مینى له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن و هاوینى ئه‌مساڵ پارتى كرێكارانى كوردستان له‌نێو خاكى عێراقدا ناهێڵن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









