وه‌زیرى دارایی هه‌رێم چاره‌نووسى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شوباتى یه‌كلا كرده‌وه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، پاره‌ى ته‌واوه‌تیان نییه بۆ ئه‌وه بتوانن كورتهێنانى مووچه پڕبكه‌نه‌وه و ده‌شڵێت: “دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شوبات كێشه‌یه‌كه كه چاره‌سه‌ركردنى پێویستى به بڕیارى سیاسیه، چونكه به‌هۆى بڕیارى سیاسیه‌وه دروستبووه”.
ئه‌مشه‌و شه‌ممه 23ى ئازار، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم دیدارێكى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له میدیاكان ئه‌نجامدا، له دیداره‌كه‌دا باسى له دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شوباتى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كرد و رایگه‌یاند، “ئێمه له عێراق به‌داخه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسا ناكه‌ین، به‌ڵكو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕیارى سیاسى ده‌كه‌ین، كێشه‌ى مووچه‌ش یه‌كێكه له‌و كێشانه كه به بڕیارى سیاسى دروستبووه و بۆ چاره‌سه‌ركردنیشى پێویستى به بڕیارى سیاسى هه‌یه”.
وتیشى: “له ئێستادا له‌سه‌ر خه‌تین بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتووین كه كێشه مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ڕێگه‌ى ناردنى كۆده‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام وه‌ك پاره، پاره‌ى پێویستمان له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كورتهێنانه‌ى كه هه‌یه بۆ مووچه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم، دابه‌شكردنى مووچه‌ى به “بۆمبێكى نراوه” گوزارشت لێ‌كرد و وتى: “دابه‌شكردنى مووچه به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بیخه‌ته‌سه‌ر بۆمبێكى نراوه، ناكرێت مووچه‌ى 350 هه‌زار مووچه‌خۆر دابه‌شنه‌كه‌ین؟! چى له هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ین؟! كێ ده‌وێرێت كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى به‌مشێوه‌یه بكات به دوو به‌شه‌وه”.
له‌باره‌ى پرۆژه‌ى (هه‌ژمار من)ه‌وه بۆ دابه‌شكردنى مووچه، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتى: “جیاوازى دابه‌شكردنى مووچه له‌ڕێگه‌ى (هه‌ژمارى من)ه‌وه له‌گه‌ڵ بانكه فیدراڵیه‌كان ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه (هه‌ژمارى من) خزمه‌تگوزارییه‌كانى زۆرترن، سه‌رجه‌م بانكه‌كانیشى باوه‌ڕپێكراون”.
به وته‌ى ئاوات شێخ جه‌ناب، “داهاتى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم مانگانه به‌بێ داهاتى فرۆشتنى نه‌وت نزیكه‌ى 350 ملیار دیناره، به‌ڵام به ده‌ركردن لێى بۆ پاره‌ى كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كان و خه‌رجیه‌كانى به‌كاربردن ته‌نیا 50 ملیار دینار ده‌مێنێته‌وه، بۆیه ناتوانین پشتى پێببه‌ستین بۆ دابه‌شكردنى مووچه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








