فراكسیۆنى یه‌كێتى ئاشكراى كرد له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌ودا سودانى چى پێوتوون ده‌رباره‌ى مووچه‌

0
2520
كۆبوونه‌وه‌ى سودانى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: فراكسیۆنى یه‌كێتى

SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایان كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌ویاندا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پێى راگه‌یاندوون، کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دەزگا ئەمنیەکان چارەسەرکراوە و وتوشیه‌تى: “هەنگاوەکان بۆ تەوتینی مووچە و هەژماری بانکی روو لە چارەسەرن”.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 25ى ئازار، فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرا كرد له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا له‌باره‌ى پرسى مووچه‌وه‌ هاتووه‌، “فراکسیۆنی یەکێتی، وێرای سوپاسکردنی سەرۆکوەزیران بۆ پەرۆشیان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە، داوای کرد پەلە بکرێ لە تەواوکردنی هەنگاوەکانی تر بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکە، کە خەڵکی کوردستانی تووشی نەهامەتیەکی گەورە کردۆتەوە، هەروەک داواشی کرد، پرۆسەی تەوتین و ئەژماری بانکی چارەسەر بکرێ، لەبەرامبەردا بەڕێز سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە، حکومەتەکەی خۆی بەرپرسیار دەزانێت لە دابینکردنی مووچە بۆ هەموو هاوڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازی و دڵنیاییدا کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دەزگا ئەمنیەکان چارەسەرکراوە و هەنگاوەکانیش بۆ تەوتینی مووچە و ئەژماری بانکی روو لەچارەسەرن”.

ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌…
فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئامادەبوونی بەڕێزان وەزیرانی داد و ژینگە لەگەڵ بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا کە لە تەلاری ئەنجومەنی وەزیران بەرێوەچوو، فراکسیۆنی یەکێتی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەژیانی خەڵک و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیە دابرێنراوەکانی ئاراستەی بەڕێز سەرۆک وەزیران کرد.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، بەڕێز سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال و خەباتی بۆ هێنانەدی ئازادی لە عێراق و بنیادنانەوەی وڵاتەکە و قوڵکردنەوەی تەبایی پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتەکان کرد. راشیگەیاند یەکێتی هاوبەشێکی سەرەکی حکومەتی ئێستای عێراقە و هەڵوێستی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەمیشە جێگای رێزە و درێژکراوەی سیاسەتی سەرۆک مام جەلالە.

هەروەک بەوردی سەرۆک وەزیران کار و هەنگاوەکانی حکومەتەکەی خستەروو، بەتایبەتی ئەو پرس و کێشانەی پەیوەستن بە هەرێمی کوردستانەوە، کە هەنگاوی دڵخۆشکەری نێردراون.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی پشتیوانی یەکێتی وەک هاوبەشێکی سەرەکی بۆ حکومەتەکەی بەڕێز سودانی دووپاتکردەوە، بەتایبەت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و خزمەتکردنی خەڵک.
لەبەشێکی کۆبونەوەکەدا، سەبارەت بە قەیرانی موچە، فراکسیۆنی یەکێتی، وێرای سوپاسکردنی سەرۆکوەزیران بۆ پەرۆشیان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە، داوای کرد پەلە بکرێ لە تەواوکردنی هەنگاوەکانی تر بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکە، کە خەڵکی کوردستانی تووشی نەهامەتیەکی گەورە کردۆتەوە، هەروەک داواشی کرد، پرۆسەی تەوتین و ئەژماری بانکی چارەسەر بکرێ، لەبەرامبەردا بەڕێز سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە، حکومەتەکەی خۆی بەرپرسیار دەزانێت لە دابینکردنی مووچە بۆ هەموو هاوڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازی و دڵنیاییدا کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دەزگا ئەمنیەکان چارەسەرکراوە و هەنگاوەکانیش بۆ تەوتینی مووچە و ئەژماری بانکی روو لەچارەسەرن.

سەبارەت بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی یەکێتی هەڵوێستی یەکێتی دووپاتکردەوە، کە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێ. لەبەرامبەریشدا بەڕێز سەرۆکوەزیران روونیکردەوە، حکومەتەکەی ئەرکی لە دابینکردنی بودجەی هەڵبژاردن و هاندان و هاوکاری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جێبەجێ کردووە و لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێ.

هەر لە کۆبونەوەکەدا، فراکسیۆنی یەکێتی جەختی لە تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کردەوە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێتی کەرکوک، ستایشی رۆڵی سەرۆکوەزیرانیان کرد، بۆ نزیکردنەوەی پێکهاتە و لایەنە براوەکانی پارێزگاکە بەئاراستەی سازان.

سەبارەت بە سەروەری خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی ناوچە سنورییەکان، فراکسیۆنی یەکێتی داوای کرد، حکومەتی ئیتحادی هەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە تا لەرێگای کەناڵە دیپلۆماتیەکانەوە چارەسەری بکات.

هەروەها داواکرا بەڕێز سەرۆکوەزیران هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ هەڵگرتنی ئابلوقەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەمبارەیەوە بەرێز سەرۆکوەزیران رایگەیاند لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ دەکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکوەزیران گوێیبیستی ئەو داواکارییانە بوو، کە لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی یەوە خرانەروو، لەوانە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک و ناوچەکانی تری کوردستان و دوکاندارو کاسبکارانی بازاڕی لەنگەی هەولێرو گواستنەوەی مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی ئیتحادی و داننان بە زانکۆی گەرمیان و جەرمووبو راپەرین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای ئیتحادی و راگرتنی پرۆژەی تەلبەندکردنی ناوچە سنورییەکان لەگەڵ ئێران و ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خانەقین و خورماتوو، هەروەها پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی چەمچەماڵ و دامەزراندنی سەندوقی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجەو گرنگیدان بە هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی تاوانی ئەنفال و کردنەوەی کۆلێژی کشتوکاڵ لە قەڵادزێ و داواکاری رەوای ناوچەکانی شەنگال و خوشک و برایانی یێزیدی و مەخمور و ژمارەیەک داخوازی تر.

بەڕێز سەرۆک وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان فراکسیۆنی یەکێتی و نووسینگەی سەرۆکوەزیران بەپەلە پێکبهێنرێ بۆ جیاکردنەوەو جێبەجێکردنی داواکارییەکان، کە بەشێوەی نوسراوی رەسمی ئاراستەکراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this