“سەرۆكی حكومەت رێگە بەوەزارەتی دارایی هەرێم نادات مووچە دابەشبكات”

هەژماری بانکی لە هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی دووهەفتەیە بەغدا بڕی 600 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە و هاوكات داهاتی ناوخۆش لەبەردەستدایە، بەڵام “سەرۆكی حكومەت ئامادەنییە فەرمان بە وەزیری دارایی هەرێم بكات بۆ دابەشكردنی مووچە، هاوكات سەرۆكی حكومەت دەستبەسەرداگرتنی وەك فشار بۆ ڕازیكردنی حكومەتی عێراق بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی ڕازی بێت كار بەهەژماری من بكرێت.”
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، “هەرچەندە هەفتەی رابردوو وابڕیاردرابوو كە لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبكات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران، بەڵام دوێنێ لەلایەن ( مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتەوە وەزیری دارایی ئاگاداركراوەتەوە كە جارێ دەستنەكەن بەدابەشكردنی مووچە تا ئەوكاتەی خۆی فەرمانیان پێدەكات.”
ئاماژەی بەوەشكرد، “وەزیری دارایی بە سەرۆكی حكومەتی ڕاگەیاندووە كە بەداهاتی ناوخۆ و بەو 600 ملیارەی بەغدا ناردوویەتی پارەی پێویست لەبەردەستدایە و دەتوانن دەستبكەن بەدابەشكردنی مووچە، بەڵام سەرۆكی حكومەت سوربووە لەسەر ئەوەی كە نابێت جارێ دەستبكەن بەدابەشكردنی مووچە تا ئەوكاتەی خۆی فەرمانیان پێدەكات، بۆیە بەناچاری وەزارەتی دارایی هەرێمیش راگەیاندنی لیست و دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەیان ڕاگرتووە.”
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، “مەبەستی سەرۆكی حكومەت لە دەستبەسەرداگرتنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەوەیە وەك فشارێك لە دژی حكومەتی عێراقی بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی ڕازیبێت بەوەی مامەڵە لەگەڵ هەژماری من بكات بۆمووچەی مانگەكانی داهاتوو، بەڵام تا ئەم ساتەش وەزیری دارایی عێراق ئامادەنییە مامەڵە ڵەگەڵ هەژماری مندا بكات.”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








