“قازانجی هەژماری من بۆ چەند تاكێكی بازرگانی سیاسیی خۆسەپێنە كە دەستیان بەسەر مووچەدا گرتووە “

باڵانبۆ محهمهد، جێگرى سهرۆكى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: پهرهلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دەڵێت، قازانجی هەژماری من بۆ چەند تاكێكی بازرگانی سیاسیی خۆسەپێنەكە لە ئێستادا دەستیان بەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا گرتووە، جەختیش دەكاتەوە داكۆكیكردن لە هەژماری من داكۆكیكردنە لە گیرفانی پڕكردنی چەند بەرپرسێكی بازرگانی سیاسی.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: قازانجی پڕۆژەی هەژماری من بۆ چەند تاكێكی بازرگانی سیاسی خۆسەپێنە كە لە زیاد لە 15 ڕۆژە دەستیان بەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا گرتووە، بۆیە داكۆكیكردن لە هەژماری من داكۆكیكردنە لە گیرفان پڕكردنی چەند بەرپرسێكی بازرگانی سیاسیی كە تەنها بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان لەبەرچاو دەگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی و تیمی پارتی لە حكومەت دۆخێكیان هێناوەتە ئاراوە كە هەركەس بەرگری لە ماف و بەرژەوەندی هاووڵاتییان و فەرمانبەران بكات، لای ئەوان بە خاكفرۆش و خیانەتكار ناوزەندی دەكەن، لەكاتێكدا خۆیان بیریان چووەتەوە كە ئەو خیانەت و پێشێلكردنەی بەرامبەر بە هاووڵاتییان و فەرمانبەران دەیكەن لە مێژووی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان وێنەی نەبووە.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێنجەم لەكاتێكدایە كە ماوەی مانگێكە دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكە فیدراڵییەكان، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ نەنانەوە و رەتیشیدەکەنەوە دەستبەرداری پرۆژەی هەژماری من ببن و دەڵێن ئەو پرۆژەیە حکومەت دەتوانێت سودی لێوەربگرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









