“بانكه‌كانى ڕه‌شید و ڕافیده‌ین بڕیاریاندا ده‌ستبه كردنه‌وه‌ى لقه‌كانیان بكه‌ن له هه‌رێم”

لۆگۆى بانكه‌كانى ڕه‌شید و رافیده‌ین | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى ئاشكرایده‌كات، له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا هه‌ردوو بانكى ڕه‌شید و ڕافیده‌ین لقه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: “هه‌ردوو بانكه‌كه بڕیاره‌كه‌یانداوه، چاوه‌ڕێى ئه‌وه ناكه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ بكات و خۆیان به رێكاره‌كان هه‌ڵده‌ستن”.
رۆژى 21ى شوبات، دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى بڕیارى به‌نیشتیمانیكردنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى ده‌ركرد، وه‌زاره‌تى دارایی عێراقیش بڕیاریدا پرۆسه‌كه له‌ڕێگه‌ى هه‌ردوو بانكى ڕه‌شید و ڕافیده‌ینه‌وه جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌هۆى نه‌بوونى لقى ئه‌و دوو بانكه له هه‌رێمى كوردستان و به‌ده‌مه‌وه‌نه‌چوونى حكومه‌تى هه‌رێم پرۆسه‌كه ده‌ستیپێنه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ى ئازار، دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى كه وه‌ك به‌شێك له شاندى مامۆستایانى ناڕازى چه‌ند جارێك سه‌ردانى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى كردووه به SNNى راگه‌یاند، “بەپێى ئەو بەدواداچوونانەی كە كردوومانە و سەردانی بەغدامان كردووە بۆ ئەوەی لقى بانكه‌كانى ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە، ئەو دوو بانكە رێكارەكانی كردنەوەی لقه‌كانیان له هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە. تەنیا چەند رێوشوێنێكی ئیداری و یاسایی ماون”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، بیناى لقه‌كانى ئه‌و دوو بانكه له ئێستادا موڵكى حكومه‌تى هه‌رێمه، ئایا ئه‌مه نابێته كێشه؟ دڵشاد میرانى وتى: “به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى ئێمه نه‌بوونى بیناى تایبه‌تى لقه‌كانیان نابێته كێشه”.
هه‌ماهه‌نگى حكومه‌تى هه‌رێم له كردنه‌وه‌ى لقه‌كانى ئه‌م دوو بانكه‌دا، یه‌كێكه له بابه‌ته جێگه‌ى باسه‌كان، له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى ئه‌وه‌شى خشته‌ڕوو، “ئەو دوو بانكە هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان بەیەك پاكێج سەیر دەكەن، بۆ كردنەوەی لقەكانیشیان چاوەڕێی حكومەتی هەرێم ناكەن فەرموویان لێبكەن. له رابردوودا، وەك رێزێك وادەیەكیان بۆ حكومەتی هەرێم دانابوو بۆ ئەوەی هەماهەنگییان بكەن لە كردنەوەی لقه‌كانیاندا، بەڵام نەك هەر هەماهەنگیانى نه‌كرد، بەڵكو دەستیان بەسەر ئەو مووچەیەدا گرت كە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە نێردرابوو”.
پێشتر د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاندبوو، “هه‌ردوو بانكى ڕه‌شید و ڕافیده‌ین ره‌زامه‌ندیانداوه به كردنه‌وه‌ى لقه‌كانیان، به‌ڵام چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، شه‌وى 23ى ئازار، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “به‌ربه‌ستى سه‌ره‌كى له‌به‌رده‌م كردنه‌وه‌ى لقى بانكه‌كانى ڕه‌شید و ڕافیده‌ین له هه‌رێمى كوردستان بریتیه له بیناكانیان كه ئێستا بووه‌ته موڵكى حكومه‌تى هه‌رێم”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









