
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ دوو شەممە 25- 3- 2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی تاکو و دوایی نیوەڕۆ لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا، لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە (2 – 5 ) پلە لەناوچە جیاجیاکاندا بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
هەروەها سبەی سێشەممە 26ی ئازاری 2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , نمە باران سەرەتا لەناوچەکانی بادینان دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە, وە هەروەها بەفرێکی کەمیش لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵات دەبارێت. پاشان کەش لەکاتەکانی شەودا سەقامگیر دەبێتەوە. وە لەکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژ چوارشەممە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک و پلەکانی گەرماش نزمبوونەوەیەکی کەم ( 2 – 3 ) پلە بە تایبەت لەناوچەکانی بادینان و ناوچە شاخاوییەکاندا بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15
سلێمانی :13
دهۆک : 11
زاخۆ : 10
هەڵەبجە : 13
کەرکوک : 18
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 17
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









