“هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستبه دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى ره‌مه‌زان ده‌كرێت”

كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
هەرچەنده بڕیاربوو لە هەفتەی رابردووەوە دەستبكرێت بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دابه‌شنه‌كراوه، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكى سلێمانیش ده‌ڵێت: “بەهۆی پڕۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی كاروباری بریكارەكانی خۆراك دابەشكردنی بەشەخۆراك دواكەوتووە”.
بڕیاربوو هه‌فته‌ى پێشوو ده‌ستبه دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى ره‌مه‌زان بكرێت، كه جگه له خۆراكه بنه‌ڕه‌تییه‌كان چوار به‌شه‌خۆراكى سه‌ره‌كیشى له‌خۆگرتووه كه تایبه‌تن به مانگى ره‌مه‌زان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و به‌شه‌خۆراكه دابه‌شنه‌كراوه.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی له‌باره‌ى هۆكارى دواكه‌وتنه‌كه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ى ئازار بە SNNی راگەیاند، “هۆكارى دواكه‌وتنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به ئەلیكترۆنیكردنی كاروباری بریكارەكانی خۆراك، چونكه بریكارەكانی خۆراك له رابردوودا پارەكانیان بە كاش رادەستدەكردین، بەڵام لەئێستا بووە بە پارەدانی ئەلیكترۆنی”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى بابه‌ته‌كه‌وه، كامەران فەتاح ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێستا دەبێت بریكارەكانی خۆراك هەژماری بانكی تایبەت بەخۆیان هەبێت و لەو رێگەیەوە پارەكانیان رادەستبكەن، بەجۆرێك بریكارەكان سەردانی ئێمە دەكەن لەڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنیەوە پارە لە هەژمارەكانیان رابكێشین و بینێرین بۆ بەغدا، دواتر ئێمەش ماددەی خۆراكیان پێدەدەین، بەڵام پێشتر بریكارەكانی خۆراك پارەكانیان بە كاش رادەستدەكردین”.
له‌باره‌ى واده‌ى ته‌واوبوونى رێكاره‌كان و ده‌ستكردن به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه، بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی وتى: “لەم هەفتەیەدا دەستدەكەین بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە، تا ئێستا دوو بنكە پارەی داوە و ئەوانیش ماددە خۆراكییەكانیان بۆ رۆشتووە، دەبێت مەڵبەندەكانی دیكەش هەمان رێكار بگرنەبەر، بەڵام لە مانگی ئایندە پڕۆسەكە ئاسان دەبێت”.
بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “تا ئێستا تەنیا ماددە زیادكراوەكانی مانگی رەمەزان شەعرییە، مەعكەرۆنی و نیشاستە رۆیشتووە بۆ مەڵبەندەكان، بەڵام ئاردی سفرمان بۆ نەهاتووە”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









