وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی كۆتایی بە فەرمانبەران دەدات لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاد لە 600 ملیار دیناری ناردووە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەتی هەرێم مووچەی دابەشنەکردووە، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمیش دەڵێت:”تاوەکو ئێستاش ئەو بڕە پارەیەمان وەرنەگرتووە و هێشتا نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم، تاوەکو ئەوكاتەی دڵنیا نەبین كە دەتوانین بەو بڕە پارەیەی نێردراوە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەكەین ئامادەنین ئەو 600 ملیار دینارە بخەینە سەر ژمارەحسابی بانكی هەرێم”.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئەمڕۆهیچ بڕیارێك نییە بۆدەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو بڕەپارەیەی لەبەردەستدایە كورتهێنانی هەیە و ئەو داهاتەی لەناوخۆش كۆكراوەتەوە ناتوانێت ئەو كورتهێنانە پڕبكاتەوە، بۆیە تا وەزارەتی دارایی عێراق كورتهێنان پڕنەكاتەوە مووچە دابەشناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاد لە 600 ملیاری ڕەوانە كردووە، بەڵام تاوەکو ئێستاش ئەو بڕە پارەیەمان وەرنەگرتووە و هێشتا نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆیە تاوەکو ئەوكاتەی دڵنیا نەبین كە دەتوانین بەو بڕە پارەیەی نێردراوە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەكەین ئامادەنین ئەو 600 ملیار دینارە بخەینە سەر ژمارەحسابی بانكی هەرێم.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند، ئەو داهاتەی ناوخۆ كە كۆدەكرێتەوە سەرجەمی بۆ مووچە نابێت، بەڵكو بەشێكی تەنها ژمارەیە و بەكاش نییە، بەشێكی دیكەشی بۆ بواری تەشغیلی وەزارەت و دامودەزگاحكومەییكان و خزمەتگوزارییەكان پێویستەكان خەرجدەكرێت، بۆیە ئەوەی لەبەردەستدایە بەشی مووچە ناكات و تا پارەی تەواویشمان لەبەردەست نەبێت دەستناكەین بەدابەشكردنی مووچە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









