نهێنی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی لەبارەی پلەبەرزكردنەوە ئاشکرا دەکرێت

وەزارەتی دارایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەوەی دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابوقری حكومەتی هەرێم جداوای لەسەرجەم یەكە ژمێریایەكانی سەر بە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم كرد لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی سێ لیستی پەلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئامادە بكەن، بەڵام بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی نهێنی ئەو داواكارییەی وەزارەتی دارایی بۆ SNNئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری مەبەستی سەرەكی لەو نوسراوەی كە داوای پلە بەرز كردنەوەی كردووە لە یەكە ژمێریارییەكانی سەر بە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەیە كە ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی فەرمانبەرانی كرد بە پلە بەرز كردنەوەوە ئەو لیستە ئامادەبێت و كاتێكی زۆری پێوە نەكوژن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ بڕیاریك نییە كە لەمانگی سێ وە دەستبكرێت بە پلەبەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، بەڵكوو ئامادەكردنی لیستی پلە بەرزكردنەوە وەك ئەگەرێكە بۆ ئەوەی ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق داوایكرد وەزارەتی دارایی هەرێمیش لیستەكەی ئامادەبێت و بەخێرایی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی بكات.
ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پلەی فەرمانبەرانی هەرێم بەرز ناكەینەوە، بەڵكوو ئەو بابەتە كەوتووەتە دەست وەزارەتی دارایی عێراق و بڕیاری پلەبەرزكردنەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت و ئێمەش چاوەڕیی وەزارەتی دارایی عێراقین بۆ وەها بڕیاریك.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









