یەکێتی مامۆستایان داوای دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو سێ دەکات پێش جەژن

مووچە
ئه‌نجومه‌نی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی شوبات و ئازار دەکەن پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، دەشڵێن پێویستە چیتر بابەتی مووچە نەبێت بە هەواڵ.
ئه‌نجومه‌نی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا واتە لە ماوەی نۆ مانگدا تەنها چوار مووچە دابەشکراوە، سەرەڕای مووچە پاشەکەوتککراوەکانی ساڵی ڕابردوو، کە گوزەران و ژیانی هاووڵاتییانی زۆر قورس کردووە”.
یه‌كێتی مامۆستان داوادەکات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و دڵنه‌وایی مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و بوژاندنه‌وه‌ی ژیانكردن داواده‌كه‌ین، ده‌ستبكرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی شوبات و ئازار پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، هه‌روه‌ها مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران سه‌رپشك بكرێن له هه‌ڵبژاردنی بانكی فیدڕاڵی یان هه‌رێم بۆ دروستكردنی هەژماری بانكی.
دەشڵێن، بۆ مانگی داهاتوو لیستی مووچە بە پلەبەرزکردنەوە بۆ حکومەتی عێراق بنێردرێت، هاوکات داوا لە حکومەتی هەرێم و عێراق دەکەین، بە زووترین کات بگەنە ڕێککەوتن تا چیتر بابەتی مووچە نەبێتە هەواڵ.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









