
گەرما
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، کۆتایی مانگی سێ و سەرەتای مانگی چوار شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێم دەکات، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت “ئەمڕۆ و سبەینێ نمە باران دەبارێت”.
پشتیوان ئیبراهیم شارەزا لە بواری کەشناسی بە SNNی راگەیاند، لە رۆژەکانی کۆتایی مانگی سێ بۆ سەرەتای مانگی چوار شەپۆلێکی گەرمای ئەفەریقی ناوچەکانمان دەگرێتەوە، کە بە سەر دەریای سور و پاشان کەنداوی عەرەبی لەوێوە دەگاتە ناوچەکانی باشووری عێراق، دواتر ئەم شەپۆلی گەرمایە دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەکردووە، پلە کانی گەرما بەپێی ناوچە بەرز دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاویەکان 10 پلە بۆ سەرو 15 پلە بەرز دەبێتەوە، لە ناوچە نزم و گەرمەکان 20 پلە بۆ نزیک 30 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە .
هاوکات سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەینێ کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئازار ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان، لە کاتەکانی ئێوارەدا باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە، ریژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بە بەراوورد لە ناوچەکانی تردا.
لەبارەی کەشی سبەینێوە چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانی زوودا، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









