شارەزایەکی دارایی رایدەگەیەنێت هەژماری من ناتوانێت پێشینەکان بۆ فەرمانبەران دابینبکات

هەژماری بانکی لە هەرێم
SNN-عەلی حەمەسەعید
شارەزایەكی بواری دارایی و ئابوری ئاماژە بەوەدەكات، فەرمانبەران لەهەرێمی كوردستان و عێراق ئەزمونێكی تاڵیان لەگەڵ بانكی ئەهلی هەیە، لەهەر ساتێكدا بێت ئیفلاسبوونی خۆیان ڕابگەیەنن كەس ناتوانێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكات و ئەو پارانەشی كە لەهەژمارەكانیاندا هەن بەهەدەر دەڕۆن، جەختیش دەكاتەوە حكومەت ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات چۆن دەتوانێت لە هەژماری من پێشینەكانی هاوسەرگیری و خانووبەرە و قەرز بداتە فەرمانبەران.
عوسمان محەمەد، شارەزا لە كاروباری دارایی و ماستەر لەبواری ئابوری بە SNNی ڕاگەیاند، ئەو وڵاتانەی كە خاوەن سیستەم و دامەزراوەیی و دانپێدانانی نێودەوڵەتین تاڕادەیەك متمانە لەنێوان بانكە حكومییەكان و هاووڵاتیان و فەرمانبەرەكانیان هەیە، بەوەی ئەگەر هەر پارەیەكیان هەیە لە بانكەكان دایبنێن دڵنیان لەلایەن حكومەتەوە پشتگیری دەكرێن و بەدووردەبێت لەفەوتان، بە پێچەوانەوە هاووڵاتیان لەگەڵ بانكە ئەهلییەكان ئەزمونێكی تاڵیان هەیە بەنمونە لەساڵی 2015 كاتێك بانكی ( وەركا) و كۆمەلێك بانكی دیكەی ئەهلی كە مووچەی فەرمانبەران دابەشدەكرد لەناكاو ئیفلاس بوونی خۆیان ڕاگەیاند و بڕێكی زۆر پارەی هاووڵاتیان و فەرمانبەران خوارد و هیچ لێپرسینەوەیەكیشیان لەگەڵ نەكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستاش هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ ئەوەنین كە پرۆژەی هەژماری منیان بۆ بكرێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگرێتەوە كە ئەو بانكانەی پشتگیری ئەم پرۆژەیە دەكەن سەرجەمیان بانكی ئەهلی سەر بە هێزێكی دەستەڵاتە، فەرمانبەران ئازاد نین لەوەی بتوانن سەرجەم پارەكانیان ڕابكێشن بەڵكوو تەنها دەتوانن لە %70ی پارەكانیان ڕابكێشن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هەركات بیانەوێت پارەی ئاو و كارەبا لەهەژمارەكەت دەردەهێنن بەبێ ئەوەی خۆت ڕەزامەندبیت.
ئەو شارەزایەی بواری ئابوری ئەوەشی خستەڕوو، لەهەژماری من ئەگەری هەیە لەهەرحاڵەتێكدا بێت دەستبەسەر هەژمارەكەتدا بگیرێت و نەتوانین بە ئازادانە مامەڵەی پێوە بكەیت، هاوكات حكومەتی هەرێم ئێستا كە مووچەی پێنادرێت چۆن دەتوانێت لە هەژماری منەوە پێشینەكانی هاوسەرگیری و خانووبەرەو پێدانی قەرز بەهاووڵاتیان بخاتە بواری جیبەجێكردنەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









