سبەی ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و تیمی یەكێتیش لە حكومەت داوای دابەشكردنی مووچە دەكەن

0
543

SNN-عەلی حەمە سەعید

وابڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و لە كۆبوونەوەكەدا تەوەرێكی تایبەتدەكرێت بە باسی دابەشكردنی مووچە و بابەتی و هەژماری من و هەوڵەكانی حكومەتی هەریم بۆ چارەسەركردنی گرفتی كردنەوەی هەژماری بانكییە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، هاوكات لە كۆبوونەوەكەی سبەینێدا تیمی یەكێتی داوادەكەن بەزوترین كات دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمەوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی چوار شەممە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت، تەوەرێكی سەركی كۆبوونەوەكە باسكردن دەبێت لە میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو 600 ملیار دینارەی بەغدا ناردوویەتی بۆ مووچەی فەرمانبەران.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا ڕوون نییە سبەی بڕیاری كۆتایی بدرێت لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات، بەڵام تیمی یەكێتی لە حكومەت لە كۆبوونەوەكەی سبەی بە فەرمی داوادەكەن كە چیدیكە دابەشكردنی مووچە دوانەكەوێت و بە داهاتی ناوخۆ و ئەو پارەیەی كە بەغدا ناردوویەتی دەستبكرێت بەدابیشكردنی مووچە، چونكە دۆخی هاووڵاتیان و فەرمانبەران زۆر خراپە و چیدیكە ناتوانن بەرگەی ئەم دۆخە بگرن.

هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە, لە كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە باسكردن لە پرۆژەی هەژماری من، بۆ ئەو مەبەستەش ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم بەشدار دەبێت و ڕاپۆرتێك دەخاتەڕوو كە تیایدا باسی وردەكاری پرۆژەكە و ژمارەی ئەو فەرمانبەرانە دەكات كە تائێستا بەشدارییان كردووە لەو پرۆژەیەدا، هاوكات باسیش لەوەدەكرێت ناكۆی نێوان هەرێم و بەغدای لەبارەی كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربكرێن.

ماوەی 55 رۆژە مووچەى مانگى شوباتى 2024 دابەشنەکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەغدا بەشێک لە پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووە، بەڵام تاکو ئێستا لیستی مووچە و وادەی دابەشکردنەکەی رانەگەیاندووە، هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارای و ئابوری هەرێم بە SNNی راگەیاند، پارەی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی مووچە و کورتهێنان لە داهاتی ناوخۆدا هەیە کە بەشی مووچە ناکات، هەر بۆیە چاوەڕێی بەشە پارەکەی ترین کە بەغدا بینرێرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this