
مووچە
SNN
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاندووە، هیچبڕیارێکیان بەدەست نەگەیشتووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبتا، دەڵێت “داهاتی ناوخۆ کورتهێنانی هەیە و بەشی تەواوکردنی مووچە ناکات”.
بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارای و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند، تا ئەمڕۆ هیچ بڕیارێك نییە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو بڕەپارەیەی لەبەردەستدایە كورتهێنانی هەیە و ئەو داهاتەی لەناوخۆش كۆكراوەتەوە ناتوانێت كورتهێنانە پڕبكاتەوە، بۆیە تا وەزارەتی دارایی عێراق كورتهێنان پڕنەكاتەوە مووچە دابەشناكرێت.
وتوویەتی “وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاد لە 600 ملیاری ڕەوانە كردووە، بەڵام تا ئیستاش ئەو بڕە پارەیەمان وەرنەگرتووە و هێشتا نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆیە تا ئەوكاتەی دڵنیا نەبین كە دەتوانین بەو بڕە پارەیەی نێردراوە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەكەین ئامادەنین ئەو 600 ملیار دینارە بخەینە سەر ژمارەحسابی بانكی هەرێم.”
ئەمە لە کاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێم نزیکەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و بەغداش بۆ یەکەمجار ناردنی پارە بۆ بانکەکانی هەرێم بە بەش بەش ناردوویەتی کە بە نزیکەی 600 ملیار دینار دەکات، بەڵام حکومەتی هەرێم تاکو ئێستا لیستی مووچەی رانەگەیاندووە و دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو نادیارە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









