وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق: په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵۆزن

فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق | فۆتۆ: Mazin Mahdi / AFP
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵۆزن و ده‌شڵێت: “بابەتی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم پەیوەندی بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵییەوە هەیە”.
فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، “پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێم ئاڵۆزە و بابەتی مووچە کاریگەری زۆری لەسەر دۆخی کوردستان دروستکردووە”.
له‌باره‌ى پرۆسه‌ى به نیشتیمانیكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاندووه، “بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەندی بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵییەوە هەیە”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا، فوئاد حسێن باسى له‌وه‌شكردووه، “بەپێی یاسای بودجە تێچوی دەرهێنان و بارکردنی نەوتی هەرێم بڕی 6 دۆلاری بۆ دانراوە ئەمەش واقعی نییە. ئەوەی ئێمە تێیگەیشتوین تێچووی دەرهێنان و بارکردنی نەوت 25 دۆلارە نەک شه‌ش دۆلار بۆیە کۆمپانیاکان ئەوەیان پێ قبوڵ ناکرێت”.
به وته‌ى فوئاد حسێن چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، پێویستی بە هەمواری یاساى بودجه هەیە، بەڵام ئێستا پەرلەمان خۆی کێشەی هەیە و ناتوانێت ئەو هەموارە بکات”.
بۆ یه‌كه‌مجار، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كه هاوكات له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه ئاشكراى كردووه، “دوور نییە داواکارییەکانی پارتی سەبارەت بە بابەتی هەڵبژاردن چارەسەر بکرێت، بۆیە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









