ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN
بڕیاره كاتژمێر 11:00ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى ئازار، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتیده‌بێت له دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شوبات.
دوێنێ سێشه‌ممه، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له ئێواره خوانێكدا له شارى هه‌ولێر وتى: “له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا بڕیارێكى گرنگ له به‌رژه‌وه‌نى هاووڵاتیانى كوردستان ده‌ده‌ین”.
SNN زانیویه‌تى، “كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به به‌شدارى تمى وزارى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك ده‌بێت كه یه‌كه‌میان بریتی ده‌بێت له، میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو 600 ملیار دینارەی بەغدا ناردوویەتی بۆ مووچەی فەرمانبەران. هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر راگه‌یاندنى لیستى مووچه ده‌درێت. مژنه‌ى رێككه‌وتنیش ده‌درێت له‌سه‌ر ناردنى مووچه‌ى مانگى ئازار له به‌غداوه.
SNNئەوەشى زانيوه، “ته‌وه‌ره‌یه‌كى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بریتیه له باسكردن له دابه‌شكردنى مووچه له‌ڕێگه‌ى (هه‌ژمارى من)ه‌وه بۆ ئەو مەبەستەش ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم راپۆرتێك دەخاتەڕوو.
ماوەی 55 رۆژە مووچەى مانگى شوباتى 2024 دابەشنەکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەغدا بەشێک لە پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووە، بەڵام تاکو ئێستا لیستی مووچە و وادەی دابەشکردنەکەی رانەگەیاندووە.
له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا به‌غدا به گوژمه‌ى جیا، بڕى 608 ملیار دینارى ناردووه بۆ هه‌رێمى كوردستان. بڕیاریشه ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان بنێرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









