“به‌هۆى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت به قاچاخ هه‌رێمى كوردستان تووشى كێشه‌ى گه‌وره ده‌بێت”

به‌هجه‌ت عه‌لى، پسپۆڕى بوارى وزه | فۆتۆ: SNN
SNN
پسپۆڕێكى بوارى وزه ئاشكرایده‌كات، هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌ى قاچاخ به‌رده‌وامى هه‌یه، ده‌ڵێت: “سه‌رجه‌م داتاكانى هه‌نارده‌ى نه‌وت به قاچاخ له‌لایى حكومه‌تى عێراق بوونیان هه‌یه”.
به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د، شاره‌زاى بوارى وزى له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكى SNNدا كه رۆژنامه‌نووس حه‌مزه هه‌مزه ئه‌نجامیداوه باس له هه‌نارده‌كردنى نه‌وت به‌شێوه‌ى قاچاخ ده‌كات له هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌ڕاى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وت و ده‌ڵێت: “له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستان نه‌وت به قاچاخ ده‌برێته ده‌ره‌وه و داتاى بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م نه‌وته له‌لاى حكومه‌تى عێراق هه‌یه”.
به وته‌ى به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د، “حكومه‌تى عێراق ئه‌م بابه‌ته به تاڵانچه‌یه‌تى نه‌وت ناوده‌بات”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى وزه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته رووبه‌ڕووى كێشه‌ى یاسایی و سیاسى گه‌وره ده‌بێت و باجێكى قورس ده‌دات له داهاتوودا”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









