
دوو چەکداری حەماس
SNN
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، مەروان عیسا کە یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی بزوتنەوەی حەماس، لە یەکێک لە هێرشەکانیاندا ناوبراو کوژراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئازار، دانیال ھاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دوو ھەفتە بەر لە ئێستا مەروان عیسا سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی حەماس کە یەکێک بووە لەو کەسانەی بەشداری لە ھێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەردا کردووە، لە کەمپی نەسیرات لە کەرتی غەززە کوژراوە.
هاوکات، عزەت رەشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس سەبارەت بە وتەکانی وتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، متمانەیان بە راگەیەندراوەکەی ئیسرائیل نییە سەبارەت بە کوژرانی مەروان عیسا.
ئاماژەی بەوەکردووە، راگەیاندنی ھەواڵێکی لەم شێوەیە لەمکاتەدا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو قەیرانانەیە کە بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رووبەرووی بووەتەوە، دەیەوێت بەو رێگەیە شکستی ئیسرائیل لە بەدیھێنانی ئامانجەکانی بشارێتەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









