لەسەر داوای پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا گرفتی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەر بووە

فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژە بەوەدەكات لەسەر پێشنیار و داوكاری پەرلەمانتارانی یەكێتی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕازیبووە كە بۆ چارەسەركردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان كار بەكۆدی وەزیفی ئەو هێزانە بكرێت و سەرۆكوەزیرانی عێراقیش بەو پێشنیارە ڕازی بووە، هاوكات لە مانگی داهاتووە و گرفتی دواكەوتنی مووچە چارەسەر دەبێت بۆتەواوی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵ پارە دابینكراوە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم ئامادەنەبوو لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكان ڕەوانەی بەغدا بكات، بۆیە لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشنیارمانكرد كە بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە كار بە كۆدی وەزیفی ئەو هێزە ئەمنیانە بكرێت هاوشێوەی ئەوەی بۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق كاری پێدەكرێت، لە بەرامبەریشدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بەو پێشنیارەی پەرلەمانتارانی یەكێتی رازیبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە نەناردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكانەوە هەبوو، بەڵام بۆ مانگەكانی داهاتوو ئەو گرفتە چارەسەر بووە و گرفتی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەركراوە، لەكاتێكدا نزیكەی دوو هەفتەیە بەغدا بڕی 608 ملیار دیناری بۆ مووچەی بەشێك لە مووچە خۆرانی هەرێم ناردووە بەڵام حكومەتی هەرێم ئامادەنەبوو دابەشی بكات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو بریارەی دادگای فیدراڵی داوێتی، پێویستە مووچەی مانگی ئازار و مانگەكانی داهاتوو تەوتین بكرێن و لەسەر بانكەكانی فیدراڵی بن، بەڵام هەرێم دەیەوێت لە رێگەی ئەو بانكانەوە بێت كە لە هەرێم كاردەكەن و ئەو تەوتینە لە رێگەی هەژماری منەوە بێت بۆیە ئەمە كێشەی نێوان هەرێم و بەغدایە و تائێستا یەكلاینەكراوەتەوە، هاوكات و وەزارەتی دارایی عێراقیش پارەی بۆ مووچەی تەواوی مانگەكانی ئەمساڵ ئامادە كردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









