
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، رایگەیاند، بڕیارماندا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو، لەگەڵ ئامادەکاری تەواو بۆ مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.
سەرۆکی حکومەت وتیشی “حکومەتی عێراقیش دەخەینە بەر پرسێکی ئەخلاقی کە دەبێت پابەندی ئەو بەڵێنانەبن بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە پێشتر داویانە، چونکە ئەوەی لەسەر شانی ئێمە بووە ئەنجامانداوە”.
وتیشی، “بەهۆی ئەم بارە قورسەی دارایی کە لەسەر هاووڵاتیان هەیە بڕیارماندا بەوەی کە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دەستبکات بە دابەشکردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەت کە تا ئیستا سودمەند نەبوون لە زەوی، لەگەڵ داشکاندنی لە %20ی کارەبا و ئاو و سزای هاتووچۆ، لەگەڵ داشکاندین لە هێنانی گۆشت بە رێژەی لە ٪20 لە خاڵە سنوورییەکان، داشکاندن لە کرێی خوێندنی خوێندنی پارارێڵ بە رێژەی لە ٪20”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لەسەر شانی ئێمەیە بە زیادەوە ئەنجامانداوە و ئەوەی کە دەمێنێتەوە لەسەر شانی لایەنی دووەمە بۆ جێبەجێکردنی.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









