
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە كە ڕۆژی شەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شوبات ڕابگەیەنێت و ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە، هاوكات تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكوەزیرانی هەرێم فەرمانی بە وەزارەتی دارایی كردووە كە سبەی یان ڕۆژی شەممە لیستی مووچەی مانگی شوبات بڵاوبكەنەوە و ڕۆژی یەك شەممە 31/3/2024 دەستبكەن بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشكرد، مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بە سستی دابەشدەكرێت و یەكەم وەزارەتیش كە مووچە وەردەگرن هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی دەبێت، بەو پێیەی ئەو وەزارەتە نزیكەی دوومانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و هاوكات زۆربەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیش لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەكان بایكۆتی دەوامیان كردووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پلانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بەجۆرێكە كە تا پێش جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشبكات، ئەو سست بەڕێوەچوونەی دابەشكردنی مووچەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وەزارتی دارایی هەرێم چاوەڕێێ بەغدا دەكات تا بڕی 300 ملیار دیناری دیكەی بۆ بنێرێت بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی شوبات، بەڵام تا ئیستا دیارنییە وەزیری دارایی عێراق ڕازی دەبێت بەناردنی ئەو بڕە پارەیە یاخود نا.
لەلایەکی دیکەوە رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت سبەی بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی شوبات بنێرێت و وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی ئامادەكردووە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت.
راشیگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستمان بە 940 ملیار دینار هەیە، بەڵام حكومەتی عێراق 602 ملیار دیناری ناردووە و تا ئەو كاتەی مووچە بە بانكی دەكرێت ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە بەردەوامدەبێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









