
SNN-عەلی حەمەسەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات دامەزراندنی 500 كەس بۆ داموودەزگاحكومییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بڕیاری لەبارەوە دراوە و تەنها ئەوەماوە بەشیوەیەكی ئەلیكترۆنی لینكی تۆماركردنی ناو بۆ ئەو 500 كەسە كارابكرێت و چاوەڕێدەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەو پرۆسەیە دەستپێبكات، جەختیش دەكاتەوە كە ئەو دامەزراندنە بەشیوەی گرێبەست دەبێت و بەگوێرەی پێداویستی فەرمانگەكان دابەشیان دەكەن.
شاهین حەمەڕەزا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: زیاد لە مانگێكە بڕیاری دامەزراندنی 500 كەس بۆ داموودەزگاحكومییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەرچووە، ئەوەش لەدوای سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئەو بڕیارە دەرچووە، بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشێوەی ئەلیكترۆنی لینكی تۆماركردنی ناو بۆ ئەو دامەزراندنە كارابكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دامەزراندنی ئەو 500 كەسە بەشێوەی گرێبەست دەبێت و بەگوێرەی پێویست ئەو كەسانەی دادەمەزرێن بەسەر فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنووری پاریزگای هەڵەبجە دابەشدەكرێن، هاوكات ئەو 500 كەسە گرفتی كەمی میلاكی هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەڵەبجە پڕناكاتەوە بەڵكوو تەنها گرفتەكانمان كەمدەكەنەوە چونكە تا ئێستاش بەڕێوەبەرایەتی واهەیە لە هەڵەبجە تەنها دوو فەرمانبەری هەیە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەڵەبجە بەدەست نەبوونی فەرمانبەرەوە گیرۆدەبوون، بۆیە ئەگەر بەڕێوەبەرایەتییەك 30 فەرمانبەری پێویست بێت، ئەوان بەگوێرەی پێویستییەكان چوار بۆ پێنج فەرمانبەری بۆ دابین دەكەن لەكۆی ئەو 500 كەسە بڕیارە بۆماندابمەزرینن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









