فراكسیۆنی یەكێتی داوای قەرەبووی زیانلێكەوتوانی ئاگر و لافاوەكەی هەولێر و گەرمیان لە سودانی دەكات

SNN-عەلی حەمەسەعید
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێۆاق ئاماژەبەوەدەكات وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای قەرەبووی ماددی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێرو گەرمیان و ئاگرەكەی بازاڕی لەنگەی هەولێرمان لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە و سەرۆكوەزیرانی عێراقیش بەڵێنی پێداوین بەگوێرەی توانا قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكاتەوە.
مەلا كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە SNN ی راگەیاند: لەكۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عیراق فراكسیۆنەكەمان بەنوسراوی فەرمی داوای قەرەبووی زیانی ئەو رووداوە نەخوازراوانەمان لەحكومەتی عیراق كردووە كە بەهۆیانەوە بەر هاووڵاتیانی هەرێم كەوتوون، بۆ ئەومەبەستەش داوامان لە محەمەد شیاع سودانی كرد لەو بودجەیەی كە بۆ رووداوی سروشتی و نەخوازراو لەعێراق هەیە قەرەبووی زیانەكانی ڕووداوە سروشتییەكان بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە داوامانكردووە كە بەهۆی لافاوەوە كە لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دروستبووە زیان بەر هاووڵاتیان كەوتووە، هاوكات قەرەبووی ئەو زیانانەی بەهۆی سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێرەوە بەر دوكانداران كەوتووە بكرێتەوە، لەبەرامبەریشدا لەسەر داواكاریی ئێمە (محەمەد شیاع سودانی) بڕیاریدا لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەو رووداوانە پێكبهێنێت، كە ئەندامێكی فراكسیۆنەكەمانی تێدا بێت و ئەوەی لەتوانایدا هەبێت بۆ زیانلێكەوتووان ئەنجامی بدات.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ماددەی شەشی یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025 دا هاتووە كە سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی عیراق بودجەیەكی یەدەگی نائاسایی بۆ رووداوی سروشتی و نەخوازراو تەرخاندەكەن، پشتبەست بەو ماددەیەش فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا داوای قەرەبووی زیانلێكەوتووانی هەرێم لەحكومەتی عیراق دەكات، هاوكات لەرێی لیژنەكەوە لێكۆڵینەوە لەو رووداوە نەخوازراوانە دەكەین كە لەهەرێمی كوردستان روویانداوەو پاشان لەراپۆرتێكدا بۆ قەرەبووكردنەوە ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









