“هەوڵ دەدەین زیانلێكەوتووانی دەستی ڕژیمی بەعس لە هەرێمیش لە قەرەبووکردنەوە سوودمەندبن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات پرۆژەیاسای قەرەبووكردنەوەی موڵك و ماڵی زیانلێكەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس هێندراوەتە پەرلەمان و خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە، ئێمەش هەولەكانمان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیاسایە هاووڵاتیانی زیانلێكەوتووی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆژەیاسای قەرەبووكردنەوەی موڵك و ماڵی زیانلێكەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە، بەگوێرەی پرۆژەیاساكە كە لە 11 مادە لەخۆدەگرێت لە بڕگەی یەكەمی مادەی هەشتی پرۆژەكە قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە 17/7/ 1968 تا بەرواری 20/3/ 2003 لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە زیانیان بەركەوتووە، هاوكات لەدانیشتەكانی داهاتوودا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكە بكرێت وسەرنج و تێبینییەكان پێشكێش دەكرێن بۆ ئەوەی لەنێو پرۆژەیاساكە جێگەیان بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پەیوەستە بەهەرێمی كوردستانەوە ئەوەیە كە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەن دەسەڵاتی بەعسەوە زیانیان بەركەتووە؛ بۆیە وەك نوێنەرانی كورد داوا و پێشنیازی خۆیان پێشكێش دەكەن تاوەكو قەرەبووكردنەوەكە هاووڵاتیانی زیانلێكەوتووی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، لەكاتێكدا تائێستا حكومەتی عێراق خۆی لە هەموو پابەندبوونەكانی بەرامبەر خەڵكی هەرێمی كوردستان دزیوەتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیانی زیانلێكەوتووی دەستی ڕژێمی بەعس مافی تاكە كەسییە بۆیە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش مافی خۆیانە قەرەبوو بكرێنەوە، هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق كە قەربووكرانەوتەوە پێشتر.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









