ناکۆکییەکانی محەمەد حاجی مەحمود و عەبدوڵڵای برای گەیشتە قۆناغی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری

پارتی سۆسیالیست دیموکاراتی کوردستان
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناکۆکییەکانی نێوان محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵڵای برای قۆناغێکی نوێیان بەخۆیەوە بینی و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری روویدا، ئەوەش دوای ئەوەی هێزێکی چەکداری سەر بە عەبدوڵڵای حاجی مەحمود هێرشیان کردە سەر ئەوخانووەی کە عەبدوڵڵا بەموڵکی خۆی دەزانێت و لەلایەن هێزەکانی محەمەدی حاجی مەحمودەوە دەستبەسەرداگیرابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN،لە بەردەوامی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەمشەو هێزێکی چەکداری سەربە عەبدوڵڵای حاجی مەحمود لەشاری هەولێرەوە بەرەو گوندی گوڵەخانەی شوێنی دانیشتنی محەمەدی حاجی مەحمودی برای و سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات هاتوون و لەگەڵ گەیشتنیان بە گوڵەخانە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارییان لەگەڵ هێزێکی محەمەد حاجی مەحمودی برای دەستپێکردووە، ئەوەش لەپێناو دەستبەسەرداگرتنی خانوویەکی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هێزەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود بەسەرپەرشتی کوڕێکی ناوبراوبووە بەناوی (دابان) کە بە نیازی ئەوە هاتوون دەستبەسەر ئەو خانووەدا بگرن کە عەبدوڵڵا بەموڵکی خۆی دەزانێت و دەکەوێتە نزیک گوڵەخانە و لە ئەنجامدا توانیویانە دەستبەسەر خانووەکەدا بگرنەوە، بەڵام هیچ کەس نەبووەتە قوربانی.
ئەم پێشهاتە نوێیەی ناکۆکییەکانی ناو پارتی سۆسیال دیموکرات لە کاتێکدایە کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لەپارێزگای هەڵەبجە کۆنگرەی نائاسایی حزبی سۆسیال دیموکرات بەڕێوەبچت و عەبدوڵڵای حاجی مەحمودیش بەنیازی بەشداریکردنە لەو کۆنگرەیەداو وەک جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات خۆی ناساندووە لەکاتێدا ناوبراو دەرکراوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









