“تا ئەم ساتەش هیچ ئاماژەیەكمان بەدەستنەگەیشتووە بۆئەوەی هەڵبژاردن دوابخریت”

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەئامادەكارییەكانمان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بەردەوامین و تا ئەمرۆش هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، جەختیش دەكاتەوە كە نە لەبەرپارتی و نەلەبەر هیچ هێزێكی دیكە كارەكانمان ڕاناگرین و هەڵبژاردنیش دواناخرێت.
ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەSNN ی راگەیاند: ئیمەو سەرجەم ئۆفیسەكانی دیكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەئامادەكارییەكانمان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن بەردەوامین و تا ئەم ساتەش هیچ ئاماژەیەكمان بەدەستنەگەیشتووە بۆئەوەی هەڵبژاردن دوابخریت، هاوكات لەهەفتەی داهاتووشەوە لە ئۆفیسی نشتیمانی كۆمیسۆن لە بەغدا تیروپشك بۆ بەربژێر و هاوپەیمانییەتەكان دەكرێت و ژمارەی تایبەت بەخۆیانیان پێدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە سەرقاڵی كاری خۆمانین و بەردەوامین لەكارەكانمان، بە ئاماژەی هیچ حزب و لایەنێك كارەكانمان ڕاناگرین، هەروەك لەبەر ئەوەی كە پارتی بەشداری هەڵبژاردن ناكات ئێمە كارەكانمان ڕانەگرتووە چونكە نەك پارتی بەڵكوو هەر حزبێكی دیكە بەشداری هەڵبژاردن نەكات بەواتای ئەوەنایەت كە هەڵبژاردن ناكرێت .
ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان سەرجەم ئەو حزب و لایەنانەی كە ئامانجیان بووە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن، لیستی ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش بە كۆمسیۆن كردووە، هاوكات لە بازنەی سلێمانی دوو هاوپەیمانێتی و پێنج حزب ئامادەییان بۆ هەڵبژاردن دەربڕیوەو ناوی كاندیدەكانیان بۆ كۆمسیۆن ناردووە، جیالەمە لە سنووری پارێزگاكە 22 كاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆماركردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









