
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات لە هەفتەی داهاتووەوە گۆڕانكاری لە كەشوهەوا ڕوودەدات و لە كۆتاییەكانی شەوی 7 لەسەر 8ی ئەم مانگە شەپۆلێكی باران بارین كە لەهەردوو دەریای سور و دەریای ناوەڕاست سەرچاوەی گرتووە دەگاتە هەرێمی كوردستان و لە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان باران بارین دەستپێدەكات و تا ڕۆژی 11ی ئەم مانگە شەپۆلەكە كاریگەری دەمینێت كە هەورە بروسكە و هەورەگرمەی لەگەڵ دەبێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری كەشناسی بە SNN-ی ڕایگەیاند: بەگوێرەی ئەو لێكدانەوە و پێشبینیانەی كردوومانە بۆ كەشوهەوای هەفتەی داهاتوو دەردەكەوێت كە لە كۆتایی شەوی حەوت لەسەر هەشتی ئەم مانگە كە هاوكاتە لەگەڵ كۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان، گۆڕانكاری لە كەشوهەوادا دروستدەبێت و پێشبینی دەسپێكردنەوەی بارانبارین دەكرێت، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی رێژەی شێ لە هەوادا بەهۆی شەپۆلی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاریگەری شەپۆلی بارانبارینەكە بە تەوای لە 10ی ئەم مانگە كە هاوكات دەبێت لەگەڵ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەستپێدەكات و تا ڕۆژی داهاتووتر واتە تا 11ی مانگ كاریگەرییەكەی دەمێنێت، لەو شەپۆلەشدا ناوبەناو باران بارین بە بڕی جیاواز هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هاوكات لەگەڵ ئەو شەپۆلەدا تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسكەی بەهێز و تەرزەی لەگەڵ دەبێت.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای ئەو شەپۆلەوە شەپۆلی دیكەی باران بارین بەردەوامی دەبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە وەرزی بەهارداین، گۆڕانكارییەكان زۆر خێرا ڕوودەدەن ناتوانین بەدڵنیایی شەپۆلی دیكەی باران بارین دیاری بكەین، بەڵام ئەوەی تا ئێستا جێگیرە ئەوەیە كە لەڕۆژانی جەژن باران بارین دەستپێدەكات و جەژنێكی باراناوی بەڕێدەكەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









