“لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەتدا باسی دواخستنی هەڵبژاردن نەکراوە”

ڕزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
SNN
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا باس لە دواخستنی هەڵباژردنی پەرلەمانی کوردستان کرابێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا باسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە.
ئەمەش لە کاتیكدایە کە ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، یەکێتی بە داواکارییەکی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ڕازی بووە.
بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









