
بەنزینخانە
SNN
وتەبیژی بەنزیخانەكانی شاری سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هەرسێ جۆرە جیاوازەكەی بەنزین لە بەنزینخانەكانی سلێمانی دادەبەزن، بەجۆرێك سۆپەر و موحەسەن 50 دینار لە نرخەكەی دادەبەزێت بەهەمان كوالیتی پێشووتریان.
ئەمژڕۆ یەکشەممە 7ی نیسانی 2024، بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: ئەمرۆ جارێكی دیكە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی دادەبەزێت و لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەو نرخانە كاریان پێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەزاندنی نرخی بەنزین هەرسێ جۆری نۆرماڵ و موحەسەن و سۆپەر دەگرێتەوە لەگەڵ غازدا، بە جۆرێک موحەسەن و سوپەر 50 دینار دادەبەزێت و نۆرماڵ 25 دینار و غاز 25 دینار دادەبەزن.
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئەمڕۆ نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ 825 دینارە بووە بەڵام لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەبێتە 800 دینار و موحەسەنیش لە هەزار و 50 دینارەوە دەبێتە هەزار دینار و سۆپەریش لە هەزار و 200 دینارەوە دەبێتە هەزار و 150 دینار، هاوکات غازیش لە 575 دینارەوە دەبێت بە 550 دینار.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









