سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان جەخت لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەکاتەوە

هەڵبژاردن
SNN
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان جەخت لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو پرسە ناوخۆییە و ھەرێم خۆی بڕیار لەسەر کات و میکانیزمەکەی دەدات.
دڵشاد شەھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بابەتێکی ناوخۆییە و دامەزراوە فیدڕالیەکان رۆڵیان ھەیە لە پاڵپشتیکردنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق و رێکارەکانی ھەڵبژاردن.
دەشڵێت، سەرجەم لایەنەکانی عێراق پاڵپشتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن بەڵام میکانیزمی بەڕێوەچوون و کاتەکەی تەنیا ھەرێم دیاری دەکات و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە لەگەڵ لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان پێویستە بکرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو لەو بارەیەوە.
دڵشاد شەھاب وتیشی، ئامانجی ھاوبەش لە نێوان سەرجەم ھێزەکاندا ھەیە و پێویستە ھەڵبژاردن بکرێت و رێگا راستەکە ئەوەیە سەرۆکایەتی ھەرێم لەگەڵ لایەنەکان بگاتە لێکتێگەیشتنێک لەو بارەیەوە گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە کراوە و بەردەوام دەبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









