چارەسەربوونی گرفتی مووچەی فەرمانبەران، ئەنجامی دووساڵی هەوڵ و سەردانەكانی بافڵ تاڵەبانییە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات جێگای سەرسوڕمانە تا دوێنێ بوو پارتی و سەرۆكی حكومەت بەهەموو توانایەكی خۆیانەوە دژایەتی بریارەكانی دادگای فیدراڵییان دەكرد بەڵام كە زانیان هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی و پەرلەمانتارانی یەكێتی سەریان گرت بۆ ئەوەی گرفتی مووچە چارەسەر بكەن، بێشەرمانە ئەوەدەكەن بەدەستكەوتی خۆیان.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەگەر ئێمەش نەیڵێن ئەوا لە ئەرشیفی پەرلەمان و كەناڵەكانی راگەیاندن ئەو راستیانە ماونەتەوە كە فراكسیۆنی یەكێتی و خودی ( بافڵ تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا چەندین جار هاتوونەتە بەغدا و بەهەموو توانایەكیانەوە هەوڵیانداوە بۆ ئەوەی گرفتی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بكرێن، هەروەك ئێمەی پەرلەمانتارانی یەكێتیش یەكێك لەبەڵێنەکەمان ئەوەبوو بۆ هاووڵاتیان گرفتی مووچە چارەسەر بكەین و خۆشبەختانە توانیمان سەركەوتوو بین لەو بەڵێنەماندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، تادوێنێ بوو خودی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پارتی و بەرپرسانی دیكەی ئەو حزبە بە ئاشكرا دژایەتی خۆیان بۆ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەردەبڕی و لەگەڵ ئەوەدا نەبوون كە گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر ببێت بە بیانووی ئەوەی گوایە پێدانی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروستدەكات، بەڵام كە زانیان هەوڵەكانیان سەرناگرێت و هەوڵەكانی یەكێتی سەریگرتووە خێرا چارەسەركردنی گرفتی مووچەیان كرد بەدەستكەوتی سەرۆكی حكومەت كە ئەمە جێگای شەرمە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژێك لەڕۆژان فراكسیۆنی پارتی یان هەر بەرپرسێكی ئەو حزبەمان نەبینی بە ئاشكرا بێت داكۆكی لە مافی فەرمانبەرانی هەرێم بكات و تەنها گرفتیان بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستدەكرد بە ئێستاشەوە كە ناهێڵن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ( تەوتین) بكرێت لە بانكە فیدراڵییەكانی عێراق.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









