“داواكاری پارتی بۆدواخستنی هەڵبژاردن هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی سیاسی و یاسایی دەكاتەوە”

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەڵبژاردن لەوەزیاتر دوابخرێت كاریگەری زۆر خراپ لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان دروستدەكات و متمانەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هێندەی دیكە لاواز دەبێت، جەختیش دەكاتەوە پارتی لەوەدڵنیایە كە لەپارێزگای هەڵەبجە هیچ كورسییەك بەدەستناهێنێت بۆیە داوای زیادكردنی كورسییەكانی ئەو پارێزگایە دەكات.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروستدەكات، چونكە لەبەرچاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوكات ڕێكخراوە بیانییەكانیش هەرێمی كوردستان بەچاوێكی دیكە سەیردەكرێت، لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم كاربەڕێكەرە پەرلەمان نەماوە ئەنجومەنی پارێزگاكان نەماون كۆمیسیۆن هەڵوەشاوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا سێ جار مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێم دەرچووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام دواخراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دواخستنی هەڵبژاردن قەیرانەكان زیاتر قوڵدەكاتەوە ناتەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم زیاتردەكات و تێڕوانینی جیهانیش بۆ ئەزمونی هەرێمی كوردستان لاوازدەكات، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە ئەگەر ئەمجارە هەڵبژاردن دوابخرێت و تەمەنی كۆمسیۆنیش بەسەر بچێت، لەوانە جارێكی دیكە نەتوانین بە ئاسانی لایەنەكانی سوننە و شیعە ڕازی بكەین تەمەنی كۆمیسیۆن درێژ بكەنەوە ئەوكات گرفتەكە زیاتر قوڵ دەبێتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پارتی تێبینی لەسەر كارەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەیە لەكاتێكدا هەر ئەو كۆمیسیۆنە بوو كە پاكترین پرۆسەی هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەبرد، لەهەمانكاتیشدا داوای زیادكردنی كورسی پارێزگای هەڵەبجە دەكەن لەكاتێكدا بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوان هەڵەبجە كەمتر لەسێ كورسی بەردەكەوێت، بەڵام پارتی لەوەدڵنیایە كە ناتوانێت لەو پارێزگایە كورسی بەدەستبهێنێت بۆیە داوای زیادكردنی ژمارەی كورسییەكانی دەكات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
42 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
42 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









