لێدوانی نوێی سەرۆکی دادگای فیداڕاڵی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکى دادگاى فیدراڵى لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەرى تایبەتى نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد، لەبارەى هەرێمى کوردستانیشەوە سەرۆکى دادگاکە رایگەیاند؛ بڕیارى تایبەت بە ئەلیکترۆنیکردنى مووچەى فەرمانبەران لەلایەن فەرمانبەرانى هەرێمەوە تۆمار کراو، ئەوەش کاریگەریی لەسەر دابەشکردنى مووچە هەبووە لە هەفتەى رابردو لە هەرێمى کوردستان.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە کێشەکانى نێوان حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى هەرێم لەبارەى جێبەجێکردنى یاساى بودجە هۆکار بوە بۆ دروستبونى کێشە لە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران و بڕیارەکەى دادگاش ئەم کێشەیەى یەکلایی کردوەتەوە و رێگر بووە لەوەى ئەم کێشەیە فەرمانبەران لە مووچەکانیان بێبەش بکات
وتیشی: دەبێت فەرمانبەرانى هەرێم هاوشێوەى فەرمانبەرانى تەواوى پارێزگاکان مافیان هەبێت و مافەکانیشیان پارێزراو بێت.
راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان مافی پەیڕەوكردنی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری هەیە و لەخۆمانەوە بڕیار لەسەر هیچ دۆسیەیەك نادەین تا سكاڵای لەسەر تۆمار نەكرێت، پێویستە نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆڵی هەبێت لەچارەسەری كێشەكانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی راشیگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدادی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکلاکردەوە و سیستمی تەوتین بۆ پاراستنی مافی سەرجەم فەرمانبەرانی هەریمی کوردستان و عێراقیشە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









